راگەیەندراوەکان

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی پێشمەرگە بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دلسۆز و بە باوەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان

کۆمیسیۆنی پێشمەرگە بە بۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دلسۆز و بە باوەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان،کاک محەممەد خوداپەنا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. پاش نیورۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی سالی ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە 6/6/2022ی زایینی بە داخەوە [درێژەی بابەت]

هەواڵ

کۆچی دوایی دایکی ئەندامێکی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

دایە زارا قازی، دایکی خاتوو “گوڵاڵە شەرەفکەندی”، ئەندامی پێشووی رێبەری و کادری دیاری حیزب، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە مالاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە [درێژەی بابەت]

ئۆسترالیـا

کۆبوونەوەی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ پارلەمانتارێکی پارتی کرێکاری ئۆسترالیا

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئۆسترالیا رۆژی دووشەممە ٦ی ژوئەنی ٢٠٢٢ لەگەڵ گراهام پیریت، ئەندامی پارلەمانی ئۆسترالیا و بەرپرسی کۆمیتەی مافی مرۆڤ لە پارلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی [درێژەی بابەت]

سوئێد

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید

ژنێکی نیشتمانپەروەر و دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوی دایە مریەم، لە وڵاتی سوید ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی دایە [درێژەی بابەت]

هەواڵ

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ساڵانەی شۆرای یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لە ئاڵبانی

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆبوونەوەی شۆڕای رێبەری یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەژێر درووشمی “ئەجێندای ٢٠٣٠ و ئاڵەنگارییەکانی ئێوە” بە گرنگیدان بە ڕۆژی جیهانی زەوی، چالاکییەکانی خۆی لە تیرانای پایتەختی ئاڵبانی بە بەشداری ٨٩ ڕێکخراو لە [درێژەی بابەت]

هەواڵ

ژمارەی ٨٢٤ی “کوردستان” زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە

ژمارەی ٨٢٤ی “کوردستان” زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا لەگەڵ هەواڵ و ڕاپۆرتی تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دێموکرات، چاومان بەو بابەتانەش دەکەوێ: – مەرجەکانی بنیاتنانی ئێرانێکی دێموکراتیک و سەقامگیر!/ خالید عەزیزی [درێژەی بابەت]

راگەیەندراوەکان

مەرجەکانی بنیاتنانی ئێرانێکی دێموکراتیک و سەقامگیر

[کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاردانەوە بە قسەکانی ڕۆژی هەینی ١٣ی جۆزەردانی ڕەزا پەهلەوی کە لەودا کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێرانی بە هۆز و عەشیرەیەک! لە ئێران ناوبرد، پەیامێکی بڵاو کردەوە. [درێژەی بابەت]

هەواڵ

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ سەرۆک‌وەزیرانی ئۆسترالیا

بەڕیز ئانتۆنی ئەلبانێس، سەرۆک ‌وەزیرانی ئۆسترالیا! بە بۆنەی هەڵبژێرانی بەڕێزتان وەک سەرۆک‌ وەزیرانی ئۆسترالیا لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پیرۆزباییتان لێ‌دەکەم. جەنابی سەرۆک‌وەزیر! نەتەوەی کورد لە ئێران هەر لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئەم وڵاتە بە شێوازی [درێژەی بابەت]

راگەیەندراوەکان

پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزب بەبۆنەی ناودێرکرانی ١٢ی جۆزەردان بە “ڕۆژی بەندییە سیاسییەکانی کوردستان

پشتیوانی لە بەندییە سیاسییەکان دەبێ ئەوەندە شوێندانەر بێت کە ڕێژیم هەست بەوە بکا ئەوان هەموو خەڵکی کوردستانیان لە پشتە   ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٢ی جۆزەردانی وەک ڕۆژی بەندییە سیاسییەکانی کوردستان ناودێر کردوە. لە [درێژەی بابەت]

هەواڵ

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵڕوژی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان‌دا

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کرد. ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسی و یاوەریی [درێژەی بابەت]