کۆچی دوایی ئەندامێکی بەوەجی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەشاری شنۆ

کاک عەلی ڕەواندووست ، ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە ماڵاوایی لەژیان کرد.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، ئەمڕۆ سێشەممە٢٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، کاک عەلی رەواندووست ئەندامی نهێنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە شاری شنۆ بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ، دڵە پڕ هیوا و هەستەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و پێش ئەوەیکە بگاتە ئاوات و ئامانجە پیرۆزەکانی، لە تەمەنی ٤٤ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەڵی رەواندووست لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویەوە پێوەندی گرتبوو بەتەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانەوە و زۆر چالاکانە و بوێرانە و بە دڵسۆزییەک تەواوەوە بۆ حیزب و گەل و نیشتمانەکەی کاروچالاکییەکانی بە باشی تێدەپەڕاند و لە هیچ بەربەستێک نەیدەتوانی پێش بە کار و چالاکییە حیزبییەکانی کاک عەلی بگرێ
شایانی باسە کاک عەلی لەبنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەرو شۆرشگێربوو، باوکی بەرێزی وبرای کاک عەلی لەریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانن
کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و دڵسۆزی ماندوو نەناسی گەلەکەمانەوە، کاک عەلی ڕەواندووست، وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەیەکی زۆر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەر و بەڕیزی کاک عەلی و خزم و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*