پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز “لویس ئایالا”، سکرتێری گشتیی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بە بۆنەی یووبیلی ئەڵماسی حیزبی دێموکرات

بۆ: خالید عەزیزی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک-ئێران)

بەڕێز سکرتێری گشتی!

هەڤاڵە بەڕێزەکانی حدک!

بەختەوەرم کە بە بۆنەی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی پلاتفۆرمی سیاسیی هاوبەشی گەلی کورد، پیرۆزبایی گەرمی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست پێشکەشی ئێوە بکەم. ئەمڕۆ لە بیری هاوبەشماندا، یادی دامەزرێنەران، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە دواتر گیانیان لێ ئەستێندرا، وەک عەبدولڕەحمان قاسملوو و سادق شەرەفکەندی کە لە کاری ئینتێرناسیۆنالەکەماندا بەشدار بوون، لەگەڵ ئێمەن. ئەو بیرۆکە، بەها و پرەنسیپانەی کە ئەوان بڕوایان پێ بوو و کە ئەمڕۆ گەلی کورد بڕوای پێیانە، لە نێو ئێوەدا زیندوون. قوربانیی‌ دانەکانی دوێنێ و خەباتی هەنووکەیی ئێوە بەشێک لە ئاجێندای جیهانی بۆ دنیایەکە لە ئاشتەواییدا، بە خەڵکێکی ئازاد کە بە مافەکانیان خەنی بوون و لە دێموکرسییدا دەژین، هەروەها شتێکە کە ئامانجی ئینتێرناسیۆنالی ئێمەیە.

بەو هیوایە کە کاری هاوبەشمان ببێتە هۆی سەرکەوتن.

لویس ئایالا

سکرتێری گشتی

    ١٤ی ئاگوست ٢٠٢٠

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*