خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد

رۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، خۆشکە فاتمە یەزدانپەرەست، کچی “مام ئەڵڵا” و خوشکی شەهید “زورار یەزدانپەرەست” و ئەندامی حیزبەکەمان خاتوو “ئێقباڵ یەزدانپەرەست”، لە تەمەنی ٨٣ ساڵی و بەهۆی نەخۆشی لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
خوشکە “فاتمە یەزدانپەرەست” کە لەدایکبووی گوندی مارەغانی ناوچەی سەردەشت بوو، لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەردا چاوی بە ژیان هەڵێنا و رزگاریی کوردستان و گەیشتن بە ئازادی و سەربەستی خەونی هەمیشەیی بوو. لە شۆڕشی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەماندا و خەبات بۆ وەدیهینانی ویست و داخوازییە رەواکانی گەلی کورد، بنەماڵەکەیان قوربانییەکی زۆریان داوە و برایەکی بە ناوی “زورار یەزدانپەرەست” ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا بە دەستی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی “مارەغان”ی ناوچەی سەردەشت شەهید بوو. هاوکات سێ برای دیکەی ساڵانێکی دوورودرێژ لە ریزی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان لە شاندا بوو و ئەوپەڕی قارەمانەتی و فیداکارییان لە خۆیان نیشان دا.
بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوە وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی یەزدانپەرەست و بنەماڵەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکار بە گشتی و خوشکە “ئێقباڵ یەزدانپەرەست ” بە تایبەتی دەکات و هاوخەمیانە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*