پەیامی سەرەخۆشی بەڕێز شاڵاوی عەلی عەسکەری، لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی

بەڕێز شاڵاوی عەلی عەسکەری، لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی گادانی کردوە.
دەقی پەیامەکە

بەڕێزان خانەوادەی تێکۆشەر و خەباتگێڕی جلیل گادانی

بەڕێزان سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر، خەباتگێڕ، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی دیاری کوردستان و ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات کاک “جلیل گادانی”ـم بیست، بەم  بۆنە خەمناکەوە هاوبەشی خەمتان و پرسە و سەرەخۆشیم ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر و خەباتگێڕەکەتان و سەرکردایەتیی حیزبی دێموکرات دەکەم، خوازیارم دوا کۆستی بنەماڵەکەتان بێ و ڕۆحی پاکی کاک جلیل گادانییش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ،  خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە خانەوادەکەتان بدا.
تێکۆشەر، خەباتگێڕ و سیاسەتمەدارکاک جلیل گادانی تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەر و خەباتگێڕێکی ڕووناک فکر و سیاسەتمەدارێکی بە توانا و پڕ ئەزموون بووە و کەسایەتییەکی دیار و نیشتمان پەروەرێکی کورد بوو، ئەو هەموو تەمەنی بەخشییە کورد و کوردایەتی، مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆ خۆی و بنەماڵەکەی وگەلەکەی تۆمار کردوە و یەکێک بووە لە دۆستە دێرین و نزیکەکانی سەرۆک “مام جەلال”، بۆیە لەدەستدانی جلیل گادانی داخێکی قوڵ و پڕئازاری خستە دڵی هەموومان.

     شاڵاوی علی عەسکەری

لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*