پژاک: جەلیل گادانی مێژوویەکی دورودرێژی لە تێکۆشانی کوردستان هەبوو

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک: جەلیل گادانی مێژوویەکی دورودرێژی لە تێکۆشانی کوردستان دا هەبوو و کۆچی دوایی خەمباری کردین.
هاوسەرۆکایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی پرسە و سەرخۆشی بڵاوکردوەتەوە و تییدا، خەمباری خۆیان بە کۆچی ناوبراو ڕادەگەیەنێت و ئومێدەوارە ئاواتی کۆچکردوو کە ئازادی کوردستانە بەدی بهێنرێت.
تەواوی پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتیی پژاک:
هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد جەلیل گادانی کە مێژوویەکی دورودرێژی لە تێکۆشان و بەربەرەکانی لەگەڵ ناعەداڵەتی و داگیرکاری سەر کوردستان هەبوو، خەمباری کردین و بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی کاک جەلیل رادەگەیەنین و هیوادارین ئاواتی کاک جەلیل کە ئازادی بو کوردستان بوو، بە هیمەتی شۆڕشگێڕان بەدیبهێنین و کوردستانێکی ئازادیش بۆ هەموو مرۆڤێکی تێکۆشەر ببێتە مەکۆی ئاسودەیی.
هاوسەرۆکایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*