هەوڵ و تێکۆشانی بەشی پیوەندیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەگەرخستنەوەی دۆسیەی تیرۆری دوکتۆر قاسملو

هەوڵ و تێکۆشانە دیپلۆماسیەکانی حیزب لەدەرەوەی وڵات و بەتایبەت بەرپرسی پیوەندیەکانی حیزب بەرێز کاک عەلی مازوچی کە لەدواین نامەیدا  بۆ وەزیری داد وداوای وەگەرخستنەوەی پەروەندی شەهید دوکتۆر قاسملو لێکردوە، جارێکی دیکە باس و خواستەکانی شەهید دوکتۆر قاسملو بۆتە سەردێری رۆژنامەکانی ئوتریشی.

رۆژنامەی ڤییەنا

تیرۆری ڕێبەری کورد لە ڤیەن: داوکاری لە وەزارەتی دادی ئوتریش بۆ وەگەڕ خستنەوەی پەروەندەی تیرۆری رێبەرانی کورد .

ووتەبێژی وەزارەتی داد رۆژی سێشەممە رایگەیاند پێشنیارێکیان لە سەر تیرۆری سەرکردەی کورد دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو و ھاوڕێیانی لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی پێگەیشتووە و ئێستا سەرقاڵی چۆنیەتی بە دوا داچوونی و وەگەڕخستنەوەی ئەو پەروەندەیەن.

رۆژنامەی پرێسە ھەر لە رۆژی سێشەممە لە سەر لێدوانی کاک عەلی مازوچی دەنوسێ : نوێنەرانی کورد دەمێکە داوا لە وڵاتی ئوتریش دەکەن تیرۆی دوکتۆر قاسملوو و عەبدوڵڵە قادری و دوکتۆر فازڵ بدرێنە دادگاو دەست و پێوەندەکانیشیان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن و دادپەروەری و سەروەری دادگا بۆ وڵات بگەڕێننەوە.

رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە رێکەوتی ١٣ی جولای ١٩٨٩ لە ڤییەن کاتێک لە بینایەك لە گەڵ نوێبەرانی بە ناو ئێران دانیشتیان ھەبوو بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ لە کوردستان و چارەسەری دۆخی کورد لە ئێران بە ڕێگای ئاشتیانە ، لەو کاتەدا درایە بەر دەسرێژی تیرۆریستان و لە گەڵ دوو ھاوڕێی شەھید کران.

تیرۆریستانی کۆماری پەت و سێدارە کە خۆیان لە سەفارەتی ئێران حەشار دابوو لە ژێر فشاری  ئەو وڵاتە لە سەر وەزارەتی داد و پۆلیس و حکومەت توانیان خۆیان دەرباز بکەن و بگەڕێنەوە بۆ ئێران .

https://www.vienna.at/kurdenmorde-in-wien-justizministerium-prueft-antrag-auf-wiederaufnahme-der-ermittlungen/6677319?fbclid=IwAR3I17m3FAkAVhFuSqNz6yI3RdgBACpxzsetchAIevaCGway0_4hodsIyE4

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*