‎ئاکسێۆن بە دژی هێرشی هێزی تێرۆریستی سپای پاسداران بۆ بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەلات لە سەر سنور

‎رۆژی هەینی 26مانگی 6 زائینی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی زوریخ و ژنیف لە سەنتەری بازاڕ بە زمانەکانی ئالمانی و فەرانسوی راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان لە نێو هاولاتیانی سویس بلاوکردەوە
ئەو حەرەکەتە کە لە لایەن کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە و بە رێکخستنی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوئیس بەرێوەچوو لە لایەن ھاووڵاتیانی سوئیسی پێشوازیەکی بەرچاوی لێکراو و دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی ھەبوو
ئەندامانی حیزب سەرەرای ئەوەی زیانە گیانی و ئینسانیەکانی ئەو حەرەکەتەی کۆماری ئیسلامیان بۆ خەڵک روون کردەوە ھەروەھا بە وێنە و ویدیۆ بە خەڵکیشیان نیشان دا کە کۆماری ئیسلامی سەرەرای ئەوەش دەبێتە ھۆی لە ناوچوونی سرووشتی کوردستان و لە باری ژینگەییشەوە دارستان و لێڕەوار و کوێستانچیەکانمان تووشی خەسارێکی گەورە دەبن
ئەو کارە لە داھاتوو دا وا دەکات کۆمەڵە ژینگەدۆستەکان وێڕای کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو جنایەتانەی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە چوار دەیەیە لە گەڵ ئاو و خاک و مرۆڤەکانی کوردستان دەیکا
بەشی راگەیاندنی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*