بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۲ی فێورییەی ۲۰۲۰ ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، بە سەرپەرستی هاوڕێ ئەحمەد مەمەندی ” ڕەبەتی”، بەشداری ڕێوڕەسمی دامەزراندنی پەنجاهەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵەیان کرد و لە لایەن ڕێکخەرانی ئەو ڕێورەسمە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، لە لایەن کاک جەماڵ قازی، پێشکەش بە کاک ئەمجەد حسێن پەناهی، بەرپرسی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان