کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کە لە ژێر ناوی “ خۆراگریمان لە خەبات رەمزی سەرکەوتنمانە” و درووشمی “تێکۆشان بۆ مافه‌کانی ژنان و خواسته سینفییه‌کانی تر باشترین به‌ستێن بۆ به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییه؛”بەڕێوەچوو دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام، بەرنامە کارییەکانی سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات.
کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ۱۹ و ۲۰ ی فێورییەی ۲۰۲۰ی زایینی بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک ئەرک و ڕاسپاردەی نوێی بۆ کاری داهاتوو دەست نیشان کرد.
کردنەوەی کۆنگرە بە پەیامی خاتوو “خەدیجە مەعزوور” ئەندامی ڕێبەری حیزب و هەیئەتی ئامادەکاری کۆنگرە، دەستی بەکارەکانی کرد و پاشان پەیامی دەفتەری سیاسی لە لایەن کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
پاشان لەلایەن خاتوو شلێر مەحموودی سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ڕاپۆرتی سیاسی پێشکەش کرا.
کاروچالاکی و پێداچوونەوە بە بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ، گەڵاڵەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە چەند تەوەرێکی دیکەی کاری کۆنگرە بوون کە دوای تاوتوێی بەشداران وەک بەڵگەنامەی کۆنگرە پەسند کران. کۆنگرە لە بەشێکی دیکەی کارەکانیدا دەستەی بەرێوبەری نوێی هەڵبژارد.
دەستەی بەرێوبەری هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنان پاش کۆبونەوەی خۆی، خاتوو موژگان عەلیپووری بە سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژارد.