
ڕێکەوتی ١٤ ـ ١٢ ـ ٢٠١٩ کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ لە وڵاتی سوئید بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کۆڕێکی ڕێزلێنایان بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی حدک و دۆستان و لایەنگرانی حدک بەرێوەبرد. سەرەتا خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیاندرا و دواتر کاک عەلی باڵەکی فەرماندەی دێرینی ڕۆژە سەختەکانی خەبات و بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ سەبارەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و زەحمەتەکانی پێشمەرگە و هەروەها خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی کورد لە ریزی حدک و حیزبەکانیتری کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، هاوکات باسێکی لە سەر سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی کرد و گووتی ڕاپەرین و سەرهەڵدانەکانی نێوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا گەورەترین سەرهەڵدانەکانی نێوخۆی ئێران بووە و هاوکات ڕێزی لە شەهیدان و زامدارانی ئەو خۆپێشاندان و ڕاپەرینانە گرت. دوای ئەم بەشە چەند کەس لە بەشداران بە گێرانەوەی چەند بیرەوەری و چەند وتەیەکی خۆش جێژنی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵا و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان دەوڵەمەندتر کرد و بە گشتی بەشداران ڕێزیان لەم ڕۆژە پیرۆزە گرت.
حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ کومیتەی سوئێد
[NPG id=6647]
Be the first to comment