
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆ
و شه‌رمه‌زار كردنی، كرده‌وه‌ی دڕندانه و كوشتاری خۆپیشانده‌رانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی
ئێران و به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ڕۆژی
شه‌ممه ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زایینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له لایه‌ن ناوه‌ندی
هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی وڵاتەیەکگرتووەکانی
ئەمریکا، لە واشنگتۆن به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان وێرای حیزبه‌كانی تر به‌شدارییه‌كی
به‌رچاو و چالاكانه‌یان هه‌بوو. سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب
و خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی شه‌قام ده‌ستی پێكرد.
دواتر بڕیارنامەی خۆپیشاندان و ئاکسیۆنی کوردانی دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی
لە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان له لایه‌ن كاك مه‌نووچێهر
پۆردڵ خوێندرایه‌وه. له به‌شێك له بڕیارنامه‌كه‌دا هاتبوو:
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەم وڵاتەی کردۆتە زیندان و لە چوار دەیەی
ڕابردوودا بێجگە لە شەڕ و ماڵوێرانی، هەژاری و بێ‌کاری، زەوت کردنی ماف و
ئازادییەکان و پەرەسەندنی خەسار و زیانە کۆمەڵایەتییەکان هیچ شتێک و چ خێروبێرێکی
بۆ خەڵک نەبووە…
له بڕیارنامه‌كه‌دا داوا كرابوو: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،
کۆروکۆمەڵە جیهانییەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ، دەوڵەتان، کەسایەتییە زانستی و
هونەری و وەرزشی و مرۆڤدۆستەکان کرداری کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خۆپیشاندەران
مەحکووم بکەن.
دواتر كاك خه‌بات ئیبراهیمپوور به‌پرسی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان
له واشنگتۆن په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد. ناوبراو له به‌شێك له وتاره‌كه‌یدا
وتی:
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئێران ڕووده‌ده‌ن، زیاتر
له سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی چینی هه‌ژار و پێخواس و مامناوه‌ندی ئێران ده‌چێ، كه به
هۆی گوشاری ئابووری بڕستی لێ‌بڕاون. له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌م گوشار ئابوورییانه‌دا، فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی كۆماری
ئیسلامی هه‌م خۆیان، هه‌م خزم و كه‌سی هه‌ره نیزیكیان، ئه‌م دژكردهوهیهی
ئێستای شه‌قامه‌كانی ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به‌رهه‌می
گوشاری ئابووری ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو نییه، ئه‌مه به‌رهه‌می كه‌ڵه‌كه‌بوونی
گوشاری سیاسی و داڕمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی چل ساڵ حوكمڕانی كۆماری
ئیسلامییه.
له كۆتاییدا كاك سه‌لاح بایه‌زیدی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان له ئه‌مریكا وتارێكی به زمانی ئینگلیسی بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به دانی دروشم به دژی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كۆتایی هات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئەمریکا
[NPG id=6243]