خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس بۆ پشتیوانی لە خەڵکی راپەڕیوی رۆژھەڵاتی کوردستان

رۆژی شەممە ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ لە شاری زووریخ لە وڵاتی سوئیس خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە گەلانی راپەریوی ئێران و بە تایبەتی رۆژھەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو. ئەو خۆپیشاندانە کە ماوەی ٣ کاتژمێری خایاند سەرەتا رێپێوان بە شەقامەکانی شار دا و پاشاژ کۆبوونەوە لە یەکێک لە گۆڕەپانەکان دا بەڕێوە چوو. لەو خۆپیشاندانە دا نزیک بە ھەزار کەس لە کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سوئیس تێیدا بەشدار بوون و کۆمەڵێک ھونەرمەند بە سروودی شۆڕشگێری پشتگیری خۆیان بۆ خەباتی گەلانی ئێران و ڕاپەڕینی ئەم دواییانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردەوە. ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان پێک ھاتبوو و ھەر ئەوانیش سەرپەرستیان دەکرد بەڵام کوردانی ھەر چوارپارچە تێیدا بەشدار بوون لەو خۆپیشاندانە دا کۆمەڵێک سرود و ھۆنراوە و راگەیەندراو بە کوردی و ئاڵمانی خوێندرانەوە کە تیایاندا ڕق و بیزاری دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران دەربڕدرابوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس

[NPG id=6220]