
ڕۆژی ٢٠ی نۆڤامبر شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان كومیته‌ی ئه‌مریكا به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز خه‌بات ئیبراهیمپوور به‌شداری له دانیشتێنیكی ئه‌نستیتۆی كوردی له ئه‌مریكا كرد. ئه‌م سمیناره كه له ژێر ناوی داهاتووی پهیوهندهییهكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورهدهكانی سووریا ساز ببوو، ته‌رخان كرابوو بۆ خه‌سارناسی و چاكسازی ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورده‌كان. له پانێلی یه‌كه‌می ئه‌م سمیناره‌دا سێ كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌مریكی سێناتۆر كریس ڤان هاڵێن (دێموكرات)، سێناتۆر مارشا بلاكبێرن (كۆماریخواز) و سێناتۆر ماڕك واڕنێر (دێموكرات) به‌شدار بوون.
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی وته‌كانی سێناتۆرهكان له ده‌وری ئیدانه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی ڕۆژاوای كوردستان خولی ده‌خوارد. ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه داكۆكیان له مافی كورده‌كان كرد خوازیاری سه‌پاندنی گه‌مارۆ بوون به‌سه‌ر توركیادا و كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان به خیانه‌ت شوبهاند.
پاشان دوكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌رپرسی ئه‌نستیتۆ، پانێلی دووهه‌می ده‌ست پێكرد و له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و وتی توندوتیژی له كوردستان به‌نیسبه‌ت شوێنه‌كانی تری ئێران زۆر زیاتر بووه و هه‌ر بۆیه‌ش قوربانی زیاتری لێكه‌وتۆته‌وه. شایانی باسه له‌م پانێله‌دا ئێمی ئاستین هۆڵمز له ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ڤووددراو ویلسن و ئایكان ئه‌رده‌میر له بنیادی داكۆكی له دێموكراسی وتاره‌كانیان سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆ كوردستان پێشكه‌ش كرد.
به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له كۆتایی سمیناره‌كه‌دا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ده‌فته‌ری سێناتۆر كریس ڤان هاڵێن كرد كه تێیدا دۆخی سه‌رهه‌ڵدانی ئێستای ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به چڕوپڕی باسی كردبوو و به ته‌سه‌لی ئاماژه‌ی به كوشتاری خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كردبوو.
[NPG id=5961]