
دیسان گه‌له‌كه‌ی ڕاوه‌دو نرا ، كۆمه‌ڵكوژ كرا، چۆن دیسان چاره‌نوسی كورده‌كان به‌كۆتایی ده‌گا، بێری شڵماشی كورد/هوله‌ندی ،له‌م نوسراوه‌یه‌دا.
له‌بیرمان مه‌كه‌ن، دیسان له بیرمان مه‌كه‌ن..
فۆلكسكڕانت
١٨ ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩
بێری شڵماشی

چوارساڵ بووم كه له ١٩٨٨دا سه‌ددام حوسێن به گازی كیمیایی په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه‌ی دا و كوردی كۆمه‌ڵكوژ كردن. ئێمه له ئالمیرهی هوله‌ند ده‌ژیاین و هیچم له چۆنیه‌تی ئاواره‌بون له وڵاتی خۆمان و له ترس و دڵه ڕاوكێكان له ئێرانم له بیر نه‌مابو. خه‌ونم به‌وه‌وه ده‌دی كه ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی به ئاوه‌ڕۆی ده‌ستشویی خۆمان دا بهڕێكهم تا بتوانم سه‌ردانی نه‌نكم بكه‌م. ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س و كارم هه‌بون كه هیچكاتێك نهم ده‌دیتن. ته‌نیا له شایی دا هێندێك له ناسیاوانی خۆمانم ده‌دی. ئه‌و كاتانه‌ی كه له ساڵۆنی ئاهه‌نگه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان دا هێنده هه‌ڵده‌په‌ڕین كه لاقه‌كانمان ماندو ده‌بون. تا ئه‌وكاته‌ی خه‌به‌ری مانگی مارسی ١٩٨٨مان پێ گه‌یی. ئه‌من له ته‌له‌فزیۆنه‌كه ڕامابوم كه دیتم كۆمهڵهخهڵكێك گرمۆڵه ببون ونیگا بێ گیانهكانیان ڕوو له ئاسمان به مۆله‌ق وه‌ستابون. بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه كوتی ئه‌وانه كوردن. ههروابزانه باسی كۆمه‌ڵه زینده‌وه‌رێك ده‌كا كه خه‌ریكه نه‌سلیان له ناوبچێ.به ڵام له ڕاستی دا ئهوهئێمه بوین كه باسمان ده‌كرا، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له زۆر هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژی دا نیازی فه‌وتانی ده‌كرێ. هه‌روه‌ك هێرشه‌كانی ئه‌نفال له لایه‌ن سه‌ددام حوسێنه‌وه له ساڵه‌كانی ١٩٨٦ تا ١٩٨٩كه نیزیكه‌ی دوو سه‌د هه‌زار كه‌سی تێدا كومه‌ڵكوژ كرا. ئه‌من ئه‌و كات زۆر له‌وه منداڵتر بوم كه تێبگه‌م كێ له دژی كێ شه‌ڕ ده‌كا، به‌ڵام ناڕه‌حه‌تی و ئازاری دایك و بابم هه‌ست پێ ده‌كرد.
ناڕه‌حه‌تیه‌كان ته‌واو نه‌ده‌بون، جارێك به هۆی كۆمهڵكوژیهوهو جارێكی دی به‌هۆی تیڕۆڕی باشترین هاوڕێكانی بابم كه له وییه‌ن و بێڕلین كه له لایه‌ن تیڕۆڕیستانی كۆماری ئیسلامیه‌وه تیڕۆڕ كرابون و وێنه‌كانیان بڵاو ده‌بۆوه كه به سه‌ر مۆبڵهكاندا لار ببونه‌وه‌و خوێنیان لێ ده‌چۆڕا.
هه‌ر یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش بو كه ڕژیمی ئێران ناوه‌ندی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی له قوڵایی خاكی كوردستانی عێڕاق دا موشه‌كباران كرد، كه حه‌ڤده كه‌سی تێدا كوژران. زۆر پێش له دایكبونی من، مامێكم له لایه‌ن ڕژیمی پاشایه‌تیه‌وه له ئێران له سێداره درابو. دایكیشم كاتێك منی له زگ داب‌و، له لایه‌ن ڕژیمی خومه‌ینیه‌وه زیندانی كرابو. ئه‌وه له كاتێك داب‌و كه خومه‌ینی به‌ڵێنی له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤی به خه‌ڵك داب‌و.
هیوایه‌كی خۆشبیننانه
هه‌ركه‌س كه‌مێك مێژوو بناسێ، ڕه‌نگه پێكه‌نینی به‌وهیوایه بێ كه كورده‌كان هه‌یانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان. هه‌رچه‌ند پێكه‌نین بۆ من زۆر دووره‌ده‌سته له‌و كاته‌وه‌ی كه تڕا‌مپ كوتی: ده‌زانی چی، ئه‌تۆ ئه‌ردۆغان به‌و باسكه درێژانهتهوه، بڕۆ به كه‌یفی خۆت به چاره‌نوس وژیانی كورده‌كان یاری بكه،هێزه‌كانی من ده‌چنه‌وه ماڵێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌من بۆ هه‌ر خهیانهتێك كه به كورده‌كان كراوه مورویهكم وه‌رگرتبا، ئێستا ملوانكه‌یه‌كی پڕ له موروم له گه‌ردن دا بو.
نه‌سلی من كوردستانی هه‌م به جێژنه‌كانی ناسیوه‌و هه‌م به خۆپیشاندانه‌كان، كه دوای هه‌ر جینایه‌تێك ده‌رحه‌ق به‌كورده‌كان بۆی ده‌ڕۆیشتین. له مه‌یدانی مالیفێڵد(به‌ناوبانگترین مه‌یدانی شاری لاهای هوله‌ند)، یا له مه‌یدانی دام(به‌ناوبانگترین مه‌یدانی شاری ئه‌مستردامی هوله‌ند) كه وه‌ك كچێكی لاو ژماره‌ی ٤ و ئاڵای كوردستان‌م به‌رز ده‌كرده‌وه.زۆر خۆشحاڵ ده‌بوم كاتێك ڕێڕه‌وێكی هوله‌ندی لێی ده‌پرسیم، ئه‌وه مانای چییه؟ كوردستان، چوار وه‌ڵات، سوریه، عێڕاق، ئێران و توركیه، یه‌ك چیرۆك ٤ دوژمن، ئازار وناخۆشی.ده‌توانم ئه‌و قاوانه‌ی دیسان لێبده‌مه‌وه.
ئه‌من له وڵاتێكی پڕ له ئاسایش گه‌وره ده‌بوم، به بازبازێنی مه‌یدانی قوتابخانه‌كه‌مان،له نێو ویلاكاندا و به مریشك و په‌تات و ژێمی سێوی. به‌ڵام بۆ من و بنه‌ماڵه‌كه‌م ڕوویه‌كی دیكه‌ی جیاوازیش له ژیانمان دا هه‌بو، جیاواز له‌گه‌ڵ ژیانی هاو پۆلهكانم. ئێمه ته‌نیا یه‌كترمان هه‌بو، نه باپیرمان هه‌بو نه نه‌نك، نه پورمان هه‌بو ، نه خاڵ و نه خوارزا و پورزا.خۆشی و ناخۆشیه‌كانی خزمه‌كانمان زۆر به‌كه‌می، ئه‌ویش به ڕێگای ته‌له‌فون دا بۆمان ده‌هاتن. هێندێك جاریش به نێو ته‌له‌فزیۆنه گه‌وره فیلیپسهكه دا كه له نێو كۆمۆدێك له ژووری دانیشتن داندرابو.
هه‌ر ساڵه‌ی به‌شێك له هیواكانی من ده‌توێنه‌وه، وه‌ك سه‌هۆڵی لوتكه‌كانی قوتبی باكور. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه درێژه‌ی هه‌بێ، هیواكانی من شتێك نابن جگه له گۆمێكی لێڵ له حه‌زو فریو خواردن كه هه‌تا دێ گه‌وره‌تر ده‌بێ. ڕه‌نگه ئه‌وه هه‌ر ئهوزهل ئاوه بوبێ كه حه‌وتوی پێش‌و له مه‌یدانی مالیفێڵد به چهكمهكانمهوه چومه سه‌ری له نێو په‌ڵه چیمه‌نه‌كه‌دا، ئه‌وكاتی كه بۆ چه‌ندومین جار به‌شداریم كرد له خۆپیشاندان دا. ئه‌من بن ئامۆزا یازده ساڵانهكهشم له‌گه‌ڵ خۆم بردبو، كه ملپێچێكی تێكۆشه‌رانی له ملی هاڵاندبو، قومقومه‌یه‌كی له كۆڵه‌پشتیه‌كه‌ی داب‌و. به‌ته‌واوی ئامه‌ده تا ڕۆژی دوایی له بازنه‌ی قوتابیه‌كاندا له قوتابخانه، چیرۆكه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه.
جار له دوای جار هه‌مان چیرۆك. نه‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام هه‌مان داستانی ئێمه. كورده‌كان، چوار وڵات، یه‌ك داستان، دوژمنه‌كان و ئازار و ناڕه‌حه‌تی. ئاره‌زوم ده‌كرد كه ئه‌و بن ئامۆزایه‌م هه‌رگیز ئه‌وه‌ی نه دیبایه. كه ئه‌وه باشترین واتایه كه ده‌مانتوانی بیده‌ین به بێهیواییمان:
له شه‌ممه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی دا بڕۆین بۆ مه‌یدانێكی چیمه‌نی زه لكاوی تا وێنای بكه‌ین كه ئه‌ردۆغان تیڕۆڕیستێكه.
قینی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به كورده‌كان گه‌وره‌ترین مێركی بازرگانیی ئه‌وه.ئه‌وه تێناگه‌م كه چۆن ئه‌مریكاییه‌كان گوركێكی ئاوایان به‌ڕه‌ڵڵا كردوه بۆ سه‌ر خاكێك كه تازه ڕزگار كراوه. ڕوون و ئاشكرایه كه ئه‌و هێرش ده‌كاته سه‌ر نیشتمانی ئێمه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه بمان كوژێ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له نێومان به‌رێ. هه‌روه‌ك چۆن هێزه‌كانی ئه‌و به‌رامبه‌ر سیاسه‌توان خاتو هێڤرین خه‌ڵه‌ف له سه‌ر چه‌قی ڕێگایه ڕه‌فتاریان كرد. دایكی جه‌نازه‌ی له‌ت و په‌تی ئهوخانمهی هێنایه‌وه و به عیشقه‌وه به خاكی سپارد. ژنێك كه ده‌یویست كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسیی تازه بێنێته ئاراوه، كه بۆ یه‌كسانی وئاشتی تێده‌كۆشا، به‌به‌رچاوی دنیای دوو پێوانه‌یی یه‌وه كوژرا. بۆ كه‌سێكی كه به‌رده‌وام كوژرانی هاو نیشتمانیه‌كانی له شاشه‌ی تهفزیۆنهكانهوه دیوه، زۆر زه‌حمه‌ته تاقه‌ت بێنێ ئه‌مه‌ش ببینێ. چۆن ده‌كرێ ئێستاش هه‌ر ئه‌وه ڕوو بدا.
له بن ئامۆزاكه‌م ده‌پرسم كه بۆچی ده‌یویست له خۆپیشاندان دا به‌شداری بكا و له دڵی خۆمدا به ئاوات بووم كه ئه‌و مه‌جبور نه‌بێ ئه‌وه دووباره بكاته‌وه‌و له جیاتی ئه‌وه بچێ له كافه‌ی ستاربوكس قاوه بخواته‌وه‌و به شه‌قامه‌كانی لاهه‌دا خۆپیشاندان نه‌كا. به‌ڵام ئه‌و ده‌زانێ ئێمه بۆ لێره‌ین، ئه‌و له ناڕه‌حه‌تیی دایك و بابی ئاگاداره.ئێمه توشی هێدێك هاوڕێ ده‌بین كه هه‌ر وه‌ك من نه‌یانتوانیوه بخه‌ون، دووشه‌ممه نه‌یانتوانیوه، سێ شه‌ممه نه‌یانتوانیوه وههینیش نه‌یانتوانیوه و ئه‌وشۆش ناتوانن. باران وه‌ك گۆزه‌ی سه‌راوژێر ده‌بارێ، به‌ڵام ئه‌من چه‌ترم ناوێ.
به‌ره‌و كوردستان
له ته‌مه‌نی بیست و هه‌شت ساڵی دا گواستمه‌وه بۆ باشوری كوردستان، ته‌نیا به‌شی كوردستان كه شێوه‌یه‌ك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له‌و كاتی دا. ساڵی ٢٠١٢ بو، ئه‌من له ماڵێك دا ده‌ژیام كه له ڕیزه ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی تازه بو.ڕۆژێك دوو تازه‌لاو له به‌ر ده‌رگاكه‌م قوت بونه‌وه، هێنده لاو بوون كه له ته‌مه‌نی بن ئامۆزاكه‌م دا بون. ئه‌وان وێنه‌ی دار و په‌ردووی خانوێكی ڕووخاویان به‌ده‌سته‌وه بو.پرسیان كه داخوا شتێكم هه‌یه بۆ خواردن، دیاره هه‌م بو.ئه‌من زۆر شتم هه‌بون كه ئه‌وان نه‌یان بو. بۆ وێنه كاسێتی منداڵان بۆ منداڵه‌كان. كورده‌كان له نێو ئاڵۆزیه‌كانی به‌هاری عه‌ڕه‌بی دا ناوچه‌كانی خۆیانیان ڕزگار كردبو.كورده‌كانی سوریه كه نه‌ك ته‌نیا بونیان قه‌بوڵ نه‌ده‌كرا وه‌ك كورد، به‌ڵكو وه‌ك خه‌ڵكی سوریه‌ش خاوه‌نی هیچ ناسنامه‌یه‌ك نه‌بون. به وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، هه‌ستێكی سه‌یر به مێشكم دا ڕاده‌برێ، ئه‌سه‌د كه هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆیان له ده‌ستی ڕزگار كردبو، ئێستا هیوایه‌كه بۆدرێژهدانی ژیانیان. دوو ساڵیش دوای ئه‌وه‌ی كه من بسكویت و ئاوم دانێ هه‌روا له گۆشه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان له كه‌لاوه‌یه‌كدا ده‌ژیان كه بۆخۆیان پێكیانه‌وه نابو، له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا كه ڕۆژێك بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. له یه‌كێك له كه‌لاوه‌كان دا كچێك له دایك ببو، له‌و دیوی په‌رده‌یه‌كه‌وه پیاوێكی به ساڵداچو له سه‌ر جێ ڕاكشابو و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌كرد. چه‌ندین ژیان ئاواره ببون بۆ ئه‌وه‌ی له چاوه‌ڕوانی دا گیر بكه‌ن. له نكاو به‌ره‌و ڕووی لێشاوی ماشێنان بوینه‌وه كه خه‌ڵكی موسڵ بون و له ترسی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێ هێشتبو. چونكه شتێك به ناوی داعش ته‌واوی شاره‌كه‌یانی داگیر كردبو. له سوریه‌ش هه‌ر ڕاست ئه‌وه ڕووی دا.
قاره‌مانانی فڕێدانی داعش
داعش چیا سهرزهوزهكانی به ڕه‌نگی ڕه‌ش داپۆشی. ئه‌وان توشی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی بوون له نێویان برد.هه‌مو شتێك، ژن وه‌ك كالایه‌ك به‌كارهێنران، هونه‌ر له نێوبرا، نه‌وت دزرا، پرده‌كان ڕووخێنران، منداڵه‌كان فرۆشران. هه‌موشتێك ده‌بو له نێوبچێ. تا چاره‌گه سه‌عاتێك ڕێگاش له‌و جێگایه نیزیك بونه‌وه كه منی لێبوم. كورده بێ ده‌وڵه‌ته‌كان له نكاو بوونه هێزێكی پێویست له پشت هاوپه‌یمانه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داعش تێك بشكێنن. هاوپه‌یمانیه‌ك دروست كرا كه هولهندیشی تێدا بو.ئه‌وجار ئێمه ناسراین وه‌ك سه‌ربازه پێشكه‌وتوه‌كان كه به خاتری خۆمان و به خاتری دنیاش ده‌بو گیاكه‌ڵه بژار بكه‌ین. به‌ڵام كورده‌كان له‌وه‌ی زیاترن كه ته‌نیا وه‌ك پاڵه‌وانی فڕێدانی داعش چاویان لێ بكرێ. زیاترن له وه‌ی ته‌نیا وه‌ك قوربانی ببینرێن و زیاتریشن له‌و تاقمه پیسه‌ی كه به‌ره‌و جه‌هه‌نده‌میان ناردن.
له ساڵی ٢٠١٥ دا ئه‌من سه‌ردانی ئه‌و شاخانه‌م كرد كه زه‌مانێك بابم و دایكم خه‌باتیان تێدا ده‌كرد، ڕاست به‌رامبه‌ری ئێران، له‌ژێر تیرهاوێژی ئه‌و دوژمنه دا كه ڕۆژانه به هۆی هێلیكۆپتهرهكانیهوه كۆڵبه‌ری كورد ده‌كوژێ به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه سنوریان به‌زاندوه. ئه‌و ناوچه‌یه پڕ بو له مینی چێندراو كه پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌كانی ڕابردوو بوون. له‌وێ له سنوری نێوان چهوسێنهرێكی كورده‌كان واته ئێران، و چهوسێنهرێكی دیكه‌ی كورده‌كان، توركیه ، ئه‌من له گه‌ڵ واقیعیه‌تی وه‌زعی خۆمان به‌ره‌وڕوو بووم. ئێمه ده‌وره‌دراوین به چه‌ند دیكتاتۆرێك كه ڕقێكی زۆریان له گه‌لی ئێمه هه‌یه، ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه هیچ چه‌كێك نییه به كاری نه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له نێوبه‌رن. ئه ردۆغان به خێرایی خه‌ریكی وێرانكردنی شاره كوردیه‌كان بو له توركیه، به‌ڵام وهختیشی ههرمابو تا له چیاكان ئێمهغافڵگیركا به گه‌وره‌ترین تڕاومای ژیانی خۆم. ماوه‌ی چه‌ندین خولهك پێنج ته‌یاره‌ی ئێف شازده له سه‌ر سه‌رمان ده‌خولانه‌وه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وابو كه له تابوتی خۆت دا ڕاكشێی و چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بكه‌ی و هه‌ست بكه‌ی كه‌سێك خه‌ریكه بزماره‌كانی داده‌كوتێ. بۆ ماوه‌یه‌ك ئاسمانزهرد هه‌ڵگه‌ڕا، ڕمبهیهكی گه‌وره هات، دوای ئه‌وه بێده‌نگی باڵی كێشا. ئه‌و ڕمبهیه ده‌شی توانی به مانای كۆتایی من بێ، كۆتاییه‌كی بێ نرخ. له جێگایه‌ك كه ته‌نانه‌ت مه‌رگیش به هاسانی به‌جێت ناهێڵێ.
ڕۆژه ڕه‌شه‌كان
له كاتی خۆپیشاندان له مالیفێڵد دا هاوڕێیه‌ك هاته لام. ئه‌وساڵ ڕۆژه تاریكه‌كانی پایز بۆ وی زوو سه‌ریان وه‌ده‌رنا. بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شارێك دا گیری خواردوه كه توركیه به‌وێدا ده‌یهه‌وێ هێرش بكا.چۆن له گه‌ڵ كه‌سێك قسه بكه‌ی كه له تۆ زۆرترله نێوكارهساتهكهدایه. جاری وایه ئینسان وا بیر ده‌كاته‌وه كه كوردبون بۆ خۆی نه‌خۆشیه‌كه، كه جار وبار وا به‌خێرایی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه كه هه‌مو كه‌س ده‌یبینێ. هه‌ر وه‌ك ئێستا، له ڕۆژئاوای پێش‌و دا.هه‌ركه‌س بتوانێ، هه‌ڵدێ و ئاواره ده‌بێ. ئه‌وكاره‌ی كه ئێمه‌ش كاتی خۆی كردمان. هه‌روه‌ك چۆن دوای مه‌ش له عێڕاق ڕا ئه‌و كاره كرا. له كاتێك دا ئێمه ته‌واوی ئه‌و كاتانه له به‌رامبه ر داعش دا بهقامهتێكی ڕاست ڕاوهستابوین تا شاره‌كانی وه‌ك كۆبانی ڕزگاركه‌ین، به بۆمبه‌كانی ئوروپا و به ئاماده‌یی مێدیا له سه‌ر شانۆكه، له گردێكی ئه‌وبه‌رمانه‌وه،له ده‌ره‌وه‌ی سنور له توركیه. ئه‌و وڵاته كه ئه‌وكاتی پێشی به شه‌پۆلی په‌نابه‌ران ده‌گرت و له‌ولاشه‌وه تیڕۆڕیسته داعشیه برینداره‌كانی له نه‌خۆشخانه‌كانی خۆی داچارهسهر ده‌كرد.
ئێمه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ به ته‌نیا بوین. تا ئێستاش.چونكه هه‌مو كه‌س دیتی ئێمه كێین. یارمه‌تیده‌ره، كه هاوڕێ هولهندیهكانم ته‌له‌فونم بۆ ده‌كه‌ن تا پێكه‌وه قسه بكه‌ین، پێتیشنان به‌م لاو ئه‌ولادا به ڕێ بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین و به‌شداری بكه‌ین له خۆپیشاندانه‌كان دا. ئه‌وه چۆنه كه ئاغای ڕووته(سه‌رۆك وه‌زیرانی هوله‌ند) له قهڵاتهكهیهوه هیچی پێ نیه جگه له هێندێك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی؟ ئه‌و چۆن ته‌وجیهی ده‌كا كه ئه‌ندامێكی پاڕله‌مان له حیزبه‌كه‌ی خۆی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، گه‌شتی پشودان بۆ توركیه له ڕێكای كۆمپانی گه‌شت و گوزار (كۆمپانی كۆرندۆرن) به گرنگتر ده‌زانێ له ژیانی ئینسانه‌كان؟ ئایا ئه‌وه‌نده هێزیان هه‌یه كه توركیه له ناتۆ وه‌ده‌رنێن؟چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تا ئه‌وه‌ڵین گروپه داعشیه هه‌ڵاتوه‌كان ده‌گه‌نه ئێره؟ ته‌ماشاچی ده‌بین كه چۆن به به‌هانه‌ی ڕاگرتنی ته‌قه،ئه‌وكوردانه‌ی له ماڵ وحاڵی خۆیان ده‌رده‌كرێن، په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه تا ئێستاش بۆمباران ده‌كرێن، له كاتێكدا ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێ په‌نابه‌ری ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریه له‌وێ جێگیر بكا و دێمۆگڕافی ناوچه‌كه بگۆڕێ؟ باكوری سوریه نێودێركراوه به گه‌وره‌ترین ئاژغاڵدانیی شارستانیه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه. له شه‌ڕی داعش داكوردهكان یازده‌هه‌زار كه‌سیان قوربانی دا، ژماره‌یه‌كی له ئه‌ژمار نههاتوش بریندار بوون. بۆ ئه‌وه‌ی له دو‌ژمنێك ڕزگاریان بێ و دیسان پاڵیان پێوه‌نێن بۆ نێو باوه‌شی دوژمنێكی دیكه. ئه‌گه‌ر مه‌جبور بین ڕۆژئاوای كوردستان ته‌حویل بده‌ین، ئه‌وه خه‌تایه‌كی نه‌به‌خشراوه. دێنهاخ(پایته‌ختی ده‌وڵه‌تیی هوله‌ند) به چاوی خۆی دیویه‌تی. كۆمه‌ڵكوژی له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه، ئازادكرانی سه‌گه‌كانی داعش،ئه‌سه‌د كه خه‌ریكه ده‌ستان لێك ده‌سوێ و پوتین كه ڕێگای پێدراوه حه‌وتوی داهاتو قسه‌یه‌كی لێ بكا. هه‌رچیه‌كیش ڕوو بدا، ئێمه له بیر مه‌كه‌ن. له بیرتان نه‌چێته‌وه كه كورده‌كان چۆن شه‌ڕیان ده كرد. له بیرتان نه‌چێ كه شه‌ڕكردنی ئێمه چه‌نده به‌نرخ بو.كه كورده‌كان هه‌ڵس و كه‌وتێكی چه‌ند مرۆڤانه‌یان ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ زیندانیه داعشیهكان ده‌كرد. له كۆتایی دا له بیرتان نه‌چێ كه ئێمه چۆن دیسان خه‌یانه‌تمان پێ كرا.
بێری شڵماشی نوسه‌ر و فیلمسازێكی هولهندیه كه ڕه‌گه‌كانی له كوردستانی ئێرانن