دیداری شاندی کۆمیتەی دانمارکی حیزب لەگەڵ پارڵمانتار و بە رپرسی بەشی حیزب و لایەنە کوردییەکانی حیزبی سوسیال دێموکڕاتی دانمارک


ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱٨ی ژانوییەی ۲۰۱۹زایینی شاندێکی کۆمیتەی حیزب پێکهاتوو لە هاوڕێیان خالید ڕەواندووست، بێستون زادە و ٸامانج پیرمە سەردانی پارڵمانی دانمارکیان کرد و و دیدار و چاو پێکەوتنێکیان لەگەڵ بەڕێز لارس ٸەسڵان راسموسن ٸەندام پارڵمان و بەرپرسی دۆزی کورد لە حیزبی سۆسیال دێمۆکڕاتی دانمارک و دۆستی کورد ساز کرد.

چاو پێکەوتنەکە کاتژمێر ۳ی پاشنیوەڕۆ لە یەکێک لە ژوورەکانی کۆبونەوەی پارڵمان دەستی پێکرد. سەرەتا بەڕێز لارس بەخێرهاتنی شاندی حیزبی کرد و خۆشحالیی خۆی بۆ سەردانەکەی شاندی حیزب دەربڕی و لە بەرامبەردا بەڕێز ٸامانج وێڕای ناساندنی بەشداران و چەند وتەیەک سپاسی بەڕێز لارسی بۆ دیدارەکە کرد .
دواتر لە لایەن هاوڕێ خالید ڕەواندووست، بە رپرسی کۆمیتە و بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتە، وێڕای شی کردنەوەی هەلومەرجی ٸێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرنامە وسیاسەتی حیزب وهەروەها وەزعی نالەباری خەڵک وەک هەژاری و بێکاری و زیندان وٸە شکەنجە و کوشتنی کۆڵبەران وٸیعدامی ڕۆژانەی ٸازادیخوازان و چالاکانی مەدەنی و جینایەتەکانی کۆماری ٸیسلامی دەرهەق بە گەلانی ٸێران و زیاتر لە هەمووان گەلی کورد. پلانی تیرۆریستانی کۆماری ٸیسلامی بۆ کوشتن و تیرۆری دژبەرانی لە هە ر کوێیەک بۆی بلوێ ٸیشارەی بە موشەکبارانی قەڵای دێمۆکڕات لە قوڵایی خاکی باشوری کوردستان و شەهیدبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگەی بە وەج و ژن و منداڵی بێ تاوانی حیزبی خستەڕوو و دو بەرگ نامیلکەی دیکۆمێنتاری لە بارەی ئەوجینایەتە پێش کێش بە بەڕێز لارس کرد کە بوونە جێی سرنجی ناوبراو .
لە درێژەی دانیشتنەکەدا بەڕێز لارس هێندێک پرسیاری سەبارەت بە هە ڵوێست و پەیوەندییەکانی حیزب لە گەڵ هێز و لایەنەکانی ئوپۆزیسیۆنی ٸێرانی و حیزبەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان ٸاراستەی شاندی کۆمیتەی حیزب کرد کە لە لایەن هاوڕێیان وڵامدرانە وە و، شاندی حیزب چاوەڕوانی حیزبیان وەک تەنیا حیزبی ٸێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ٸەندامی فەرمیی ئەنترناسیۆناڵ سۆسیالیست لە دەوڵەتان و سیاسەتمەدارانی وڵاتانی خاوەن دێموکڕاسی و پارێزەری مافی مرۆڤ بە تایبەت حیزبە سۆسیالیستەکان بە ناوبراو ڕاگەیاند و بەڕێز لارس بەڵێنی دا کە زیاتر بۆ ٸەم مەبەستە هەول بدا و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی حیزبەکەی و سیاسەتمەدارانی دانمارکی باسی بکا. کۆبونەوەکە ۲کاتژمێری خایاند و لە کەشێکی گەرم و دۆستانەدا کۆتایی هات.

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
کۆمیتەی دانمارک 
۱٨ی ژانوییەی ۲۰۱۹ی زایینی

[NPG id=439]