پێک هێنانی ئاکسیونێک بۆ بە جینۆساید ناسینی کارەساتی هەڵەبجەی شەهید

ڕۆژی شەممە 16ی ماڕسی 2019 بە بۆنەی 31 مین ساڵوەگەڕی کیمیا بارانی شاری هەڵەبجەی باشووری کوردستان، لەبەر دەم وێستگەی ناوەندی شاری کۆڵن بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کیمیا بارانی شاری هەڵەبجە کە تێیدا 5 هەزار کورد بوونە قوربانی و بۆ بە فەرمی ناساندنی بە جینۆساید بوونی ئەو کیمیابارانە، ئاکسیۆنێکی گەورە لە لایەن ناوەندی هاوکاری “هەڤکاری” هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی ئاڵمان پێک هات.

لەم ئاکسیۆنە دا بە زمانی ئاڵمانی و کوردی پەیامی ناوەندی هاوکاری خوێندرایەوە و لە پەیامەکەدا داوا لە حکومەتی ئاڵمان کرا کە کیمیا بارانی شاری هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێ.

پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمەڵێک بەرچاو لە ئەندام و دۆست و لایانگرانی حیزب و کوردانی ڕۆژهەڵات بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بوو.

[NPG id=2248]