بەشداری دوو هەیئەتی کومیتەی ح د ک لە ڕێوڕەسمی دامەزرانی کۆمەلە لە وڵاتی سوید

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی فوریەی ٢٠١٩ی زایینی، دوو هەیئەتی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، بەشداریان لە دوو ڕێورەسمی جیا دا کرد کە بە بۆنەی ٤٠ سالەی دامەزرانی ڕێکخراوی کۆمەڵە،وە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ڕێکخرابوون.

هەیئەتی یەکەم پێکهاتوو لە بەڕێزان سیاوەش قەویپەنجە بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانی،یەکانی کومیتە و هاوڕێیان لەیلا محەممەدی و هاوڕی حەسەن ئەهوەن، لە سەر بانگهێشتی کومیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سوید، بەشداری ڕێوڕەسمی ٤٠ سالە دامەزرانی کۆمەڵە،یان کرد و پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشی ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد. لەو ڕێورەسمە دا هاوڕی لەیلا محەممەدی پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید،ی خوێندەوە.

هەر هەمان ڕۆژ هەیئەتێکی دیکەی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەی سوید، پێکهاتوو لە هاوڕێیان سیاوەش قەویپەنجە بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان و هاوڕێیەتی خاتوو چنوور فتووحی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ٤٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی ئەو ڕێکخراوەدا بەشداریان کرد و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشی ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد.

پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەیەکانی حیزب لە هەردووک ڕێوڕەسمەکە دا پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستان،یان پێشکەش کرد. لەو پەیامانە دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە، داوا کرابوو کە حێزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی تەبایی و یەکگرتوویی زیاتر بدەن و بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرە گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئێران هەنگاو هەڵێننەوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە هەردووک هەیئەتی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن دۆستانی کۆمەڵەوە پێشوازیان لێکرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

[NPG id=1713]