ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەندامێکی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢٢ لە شاری Geilenkirschenی وڵاتی ئاڵمان تەرمی هاوڕێ فەرهاد ڕەحمانی، بە بەشداریی بنەماڵەی کۆچکردوو وە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەخاک سپێردرا.

سەرەتا لە لایەن کاک کەماڵ حەسەنپور بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان، بەخێرهاتنی سەرجەم ئامادەبووان کرا و پاشان دوو کورتە شێعر لە لایەن کەماڵ حەسەنپور و سۆران مەحموودییەوە خوێندرانەوە . دواتر

پەیامی بنەماڵە، وەک سپاسنامە و بەخێرهاتنی بەشدار بووان لە لایەن کاک جەمشید کیانی خزمی نزیکی کۆچ کردوو خوێندرایەوە. بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی و بنەماڵەکەی و بەخێرهاتنی ئامادەبوان، بە گەرمی سپاسی بەشداربووانی کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، بەشداربووان بەهەڵگرتنی تەرمی کاک فەرهاد بەرەو گۆڕستان وەڕێکەوتن و لە سەر گۆڕی هاوڕێی کۆچکردوو سروودی ئەی ڕەقیب لە لایەن پۆلێک لە ئەندامەنی حیزب خوێندرایەوە و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ بەرز ڕاگرتنی روحی پاکی کاک فەرهاد و هەموو شەهیدان ڕاگەێندرا.

بە دوای ئەوەدا تاجەگۆڵینەی بنەماڵە لە لایەن کاک خەبات ماوەرانی و ڕێبین ڕەحمان و تاجە گوڵینەی کۆمیتەی حدک لە لایەن سوڵتان دێمە، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئالمان لە سەر گلکۆی نەمر کاک فەرهاد رەحمانی دانرا. پاش گوڵباران کردنی گڵکۆی هاوڕی فەرهاد لە لایەن بەشدار بووانەوە، بەڕێز حەسەن ماوەرانی بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی رەوانشاد سپاسی بەشدار بووان کرد.

رێوڕەسمەکە بە پێشکەش کردنی کورتە شێعرێک لە لایەن سۆران مەحموودییەوە کۆتای پێ‌هات .

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*