بڕیاری کۆتایی دادگای ستۆکهۆڵم سەبارەت بە حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ حەمیدی نووری

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتی ١٤ی ٧ی ٢٠٢٢، سەعات ١٠ی بەیانی بە سەدان کەس لە بنەمالەو ئیعدامیانی زیندانی گەوهەردەشتی کەرج ، پێک هاتوو لە نەتەوەکانی ئێرانی لەبەرامبەر دادگای ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە . مەبەستی بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیە پشتیوانی لەبریاری کۆتایی دادگای ستۆکهۆڵمە کە زیندانی هەتاهەتایی بۆ حەمیدی نووری دادیار و ئەشکەنجەگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بریەوە.
دوای سێ ساڵ پڕۆسەی دادگا و زیاتر لە نەوەد و سێ جەلەسە، ئەمڕۆ حوکمەکەی زیندانی ئەبەد کە قورسترین حووکمی دادگای وڵاتی سوئێدە درا بە پەروەندەی حەمید نووری.
پێویستە بگوترێ کە حەمیدی نووری یەکێک لەو جنایەتکارانەیە کە لە ساڵی ١٩٨٨ دا دەستی هەبوو لە ئێعدامکردنی بە کۆمەڵی زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی هێزە سیاسیەکانی دژبەری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران،بەشێکی بەرچاوی ئەم ئیعدامکراوانە ئەندامی سازمانی موجاهیدینی خەڵک ، ڕیکخراوە چەپەکان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی ئێمەشی تێدابوون.
سەعات یەک و نیوی دوای نیوەڕۆ بڕیارەی دادگا لە کونفرانسێکی رۆژنامەوانی دا لە لایەن قازی دادگاە راگەیاندراو ئاپۆرای بەشدار بوان کردیان بە خۆشی و شادی .
بەشێک لە ئەندامانی حێزب و کومیتەی گشتی وڵاتی سوئێدبە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هێماکانی حێزبی وەک ئارم و لۆگۆی ئەنجوومی بەندییە سیاسای‌یەکان و هتد هەر لە بەیانیەوە لە بەردەرگای دادگای ستۆکهۆڵم ئامادەبوون.
کۆی بەشداربووان کە بە ئاڵا و ئاڕمی جۆراوجۆر لەبەردەم دادگا چاوەڕێی حوکمی کۆتایی بوون.پاش راگەیاندنی حووکمی دادگا بە دەربرینی خۆشحاڵی خۆیان ستایشی سەربەخۆیی دادگاو بریاری نەهایی بۆ ئەم پەروەندەیان کرد و داو هیوایان خۆاست نەتیجەی ئەم دادگایە نەبێتە دەست مایەی سات و سەودای بازرگانی و کایەی دیپلۆماتیک لە نیوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتی سوئێد دا.
بەشی راگەیاندنی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان
١٤/٧/٢٠٢٢

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*