کۆچی دوایی دایکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەهاباد

 

سەیدزادە عەزیمە حوسێنی، دایکی کاک “سەید قادر جەسیمی”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە مالاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، سەیدزادە عەزیمە حوسێنی، دایکی  کاک “سەید قادر جەسیمی”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا و هەروەها هاوسەری سەید محەممەد جەسیمی، بەهۆی نەخۆشی لە شاری مەهاباد  بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە کۆڕی بنەماڵە و ئازیزانی کرد.

دایە سەیدزادە عەزیمە حوسێنی، دەبێتە خۆشکی سەیدزادە مەعسوومە حوسێنی، دایکی شەهیدان سمایل نادری، شوکرەی نادری و ئینشەڵا نادری.

دایە سەیدزادە عەزیمە حوسێنی لە گوندی ئیدرقاش لە دایکبووە و وەک خاتوونێکی نیشتمانپەروەر خاوەن کەسایەتییەکی خۆشناو بوو، هەر بۆیە لە لای خەڵکی مەهاباد و ناوچەکە جێی متمانە و خۆشەویستی خەڵک بوو.

دایە عەزیمە، هەم وەک خۆی و هەم وەک بنەماڵەکەیان پشت و پەنای پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات بوون و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەک خاتوونێکی دڵسۆز، وەفادر بە ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە و هەمیشە دڵسۆزییەکی زۆری بۆ پێشمەرگە و ڕێبازی حیزبی دێموکرات هەبوو.

لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە عەزیمە حوسێنی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کاک سەید قادر و بنەماڵە و ئازیزانی ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*