
لە سەر داوای شارەوانی شاری تورکوو رۆژی یەکشەممە ٥⁄٢٠٢٢ ⁄١٥ ، لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شارەوانی تورکوو کۆبونەوەیەک بۆ ژمارەیەک لە کوردانی چالاک لە بوارەکانی ڕێکخراوەیی و ھونەری و کولتوری بەرێوەچوو.
لەو کوبونەوەدا میکا ماسکۆڵا، نوێنەری حیزبی سوسیالیست بەشدار بوو. مەبەست لەم کۆبوونەوەیە زیاتر یەکتر ناسین و باسکردنی ھێندیک ڕوانگە و بەرنامە بۆ چالاکییەکانی داھاتوو بوو. لەم بارەوە بەشدار بووان نەزەر و بۆچوونەکانی خۆیان دەربڕی و هەروەها دواتر میکا ماسکۆڵا روانگەی خۆی و حیزبەکەی ھێنایە بەرباس.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامی ئەم جۆرە دیدار و کۆبوونەوانە کرایەوە و هەروەها بڕیارە لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانەدا بۆ ھەر چی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان بەرنامەیەک دابنرێ و بڕیاری پێویستی لەسەر بدرێت.
Be the first to comment