گەمارۆی زیاتری ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی بەرجام

ئەمریکا: لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە زیاتر دەکەین.

ڕۆژی سێ‌شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، “لیندا توماس گرینفێلد” نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی:”ڕێکنەکەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دوور لە چاوەڕوانی نییە و لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ئێران، ئەمریکا بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاتر دەکا”.
ناوبراو لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی وتووێژە ناوکییەکانی بەرجام، وتی: بەشێکی زۆر لە بابەتە گرینگەکان لەو پڕۆسەیەدا جێ‌بەجێ بوون و بەو حاڵەشەوە ئەگەری زۆری هەیە کە بە ڕێککەوتن نەگەین.
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەی بە وتەکانی “جۆ بایدێن” جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەلێنی سەرۆککۆماری ئەمریکا لێبڕاوانەیە و ئەو هیچکات ئیزن نادا ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*