کۆچی دوایی باوکی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رەوانسەر

محەممەد محەممەدی، کەسایەتی خۆشناو نیشتمانپەروەری ناوچەی رەوانسەر و باوکی هاوڕێیان فەرشید و ئەیوب محەممەدی کۆچی دوایی کرد.
محەممەد محەممەدی کوڕی حاجی عەلی لە دایک بووی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە شارەدێی “گڵەچەرمووی” سەر بە شاری رەوانسەر، لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی و ئایینی دا چاوی بە ژیان هەڵێنا. بەداخەوە شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەری ١٤٠١ ی هەتاوی لە تەمەنی 76 ساڵەیی‌دا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو وەک کەسایەتیەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر رێزی لێ دەگیرا و دوو کوڕی بەناوەکانی فەرشید و ئەیووب پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوون و ئێستاش لە دەرەوەی وڵات ئەندامی حیزبن. هەروەها لە ریزی حیزبی دێموکراتدا، دوو شەهیدیان بە ناوەکانی “ئەحمەد و حەیدەر موزەفەری” کە پورزای رەوانشاد کاک محەممەد بوون، پێشکەش بە رێگای زرگاری نەتەوەکەیان کردووە.
بەم بۆنەوەی، لە لایەن ناوەندیی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لەکاک فەرشید و کاک ئەیوب و بنەماڵە و ئازیزانی کاک محەممەد دەکەین و هیوادارین خەم و ناخۆشی روو لە هیچ لایەک نەکات.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*