بێبەشکرانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە مەرەخەسی، پاش تێپەڕبوونی ١٤ساڵ

کەماڵ شەریفى، بەندکراوی سیاسیی کورد، پاش تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕێژیم لە مافی مەرەخەسی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەش کراوە.
کەماڵ شەریفی، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی کورد زیاتر لە ١٤سالە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەند کراوە و سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە، لە ماوەی ئەو ١٤ساڵەدا کە لە بەندیخانەدایە چەندین جار ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مەدەنی داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی کردووە بە مەبەستی جاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماکەی مەرەخەسی پێبدرێ ، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم گرینگییان بەو داواکارییە نەداوە و تا ئێستا ناوبراو لە مافی مەرەخەسی بێبەشە.
کەماڵ شەریفی، بەندکراوی سیاسیی کورد، کە تەمەنى ٤٩ ساڵە و باری تەندروستی جێگیر نییە و نەخۆشە چەند جار هەر بە بەندیخانە تووشی جەڵتەی دڵ و میشک هاتووە، لە ساڵى ١٣٨٧ى هەتاوییەوە تا ئێستا بە شێوەى نادادپەروەرانە بەندکراوە و حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە و ماوەی ١٤ساڵە بەسەر بەندکرانەکەیدا تێدەپەڕێ، تەنیا یەک جار چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتووە، بەئەنقەست بێبەش کراوە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەى و هەروەها لە ساڵى ١٣٩٠ى هەتاوى تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە و کێشەگەلێکی تەندروستیی وەکوو؛ نەخۆشى دڵ، ئازارى جومگەکان، سوانى پووک و لەدەستدانى ددانەکانى هەیە سەرەڕای ئەو نەخۆشیانەش هێشتا بەرپرسانی بەندیخانەکە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەشیان کردووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*