سەردانی بەڕێز ھاشم کەریمی، تێکۆشەری دێرین لە شاری لەندەن

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٢٩ی ئەپریڵ، ھەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز دوکتور “کوێستان گادانی” ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵات بە ھاورێیەتی بەڕێزان “مەولوود سوارە ” ئەندامی ڕێبەری، “محەممەد ئیسماعیلی” ئەندامی کۆمیسیۆنی چاوەدێری، “ئەدیسۆن فەرامەرزی” بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتە، سەردانی بەڕێز کاک “ھاشم کەریمی” پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشوی ڕێبەریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد.
لە چاوپێکەوتنەدا خاتوو “کوێستان” بە پێشکەشکردنی چەپکەگوڵ بۆ ڕێزدار “هاشم کەریمی” سپاسی تایبەتی لە خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی بەڕێزیانی کرد و هیوای لەشساخی و سڵامەتی بۆ کاک هاشم خواست.
لەو دیدارەدا بەرێز کەریمی وێڕای بەخێرھاتن و سپاسی ھەیئەتی “حدک” بۆ بەسەرکردنەوەی٫ بەشێک لە بیرەوەرییەکانی خۆی باس کرد و جەختی لە بەردەوام بوون لە خەبات و درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی بۆ ڕزگاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کردەوە و دواتر وتی کە “تا ئەو کاتەی لە ژیان ماوین دەبێت بەردەوام بین لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بۆ مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ئازادیی وڵاتەکەمان.”

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*