کۆچی دوایی کەسایەتێکی نیشتیمانپەروەر لە شاری بانە

کاک عەلی ڕەحیمی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی بانە لە تەمەنی ۷۰ ساڵی‌دا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی کوڕی محەممەد ڕەحیمی لە دایکبووی سالی ۱۹٥۲ی زایینی و خەڵکی سپیداری بانە بوو و دەبێتە برای خاتوو مەحبووبە ڕەحیمی، بەرپرسی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و ئەندامی چالاکی حیزب.
کاک عەلی بەهۆی بوونی تێکۆشانی بنەماڵەکەی و بەتایبەتی خۆشکەکەی  لە ریزی حیزبی دێموکراتدا، بە دەیان جار لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجەی ئیتلاعات و کۆڵی نەدا و هەمیشە شانازی بە خۆشکەکەی و گەلەکەیەوە دەکرد.
کاک عەلی کەسایەتێکی خۆشناو و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو کە زۆرجار هاوکار و پشتیوانی پێشمەرگەکانی هێزی ئاربابا بووە .
بەم بۆنەوەی، لە لایەن ناوەندیی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە خاتوو مەحبووبە رەحیمی و بنەماڵە و ئازیزانی کاک عەلی دەکەین و هیوادارین خەم و ناخۆشی روو لە هیچ لایەک نەکات.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*