سەردانی بابا عەلی مێهرپەروەر لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

ڕۆژی ٤ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بەڕێز بابا عەلی مێهرپەروەر، سیمای ناسراوی دێموکرات و ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن دەفتەری سیاسی و کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێرینی دێموکراتەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەم سەردانە دۆستانەیەدا باس لە پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەنی دێموکرات و پرۆسەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و چاوەڕوانیی ئۆگرانی ڕێبازی دێموکرات لە ئاکامی پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستانی دوو لایەن کرا و بەڕێزیان لەم پێوەندییەدا خەمخۆری خۆی دەربڕی و چەند پێشنیارێکی بۆ یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان خستە ڕوو.
دوای قسەکردن و گفتوگۆ، هەموو لایەک بە خەمخۆرییەوە پێیان لەسەر پرۆسەی وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات دەربڕی و هیوایان خواست کە هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگا.

 

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*