کۆچی دوایی کاک سەید تەھا میر سەیدی

بەداخەوە ڕۆژی یەک شەممە ٣ی رێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک “سەید تەها میرسەیدی” باوکی هاورێی تێکۆشەر و خەباتکاری حیزبەکەمان کاک سەید خدر میر سەیدی لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو “سەید تەها میرسەیدی” ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی لە ناوچەی خۆڕخۆڕەی مەھاباد لە دایکبوو بوو، بەڵام پاشان بنەماڵەکەیان ڕوویان لە ناوچەی شنۆ کرد و لەم شارەدا نیشتەجێ بون.
سەید تەها میر سەیدی وەک هەر کوردێكی نیشتمانپەروەری دیکە ئەو رووداوانەی لە کوردستان و لە ناوچەی موکوریان دەهاتنە ئاراوە کاریگەری کردە سەریان و لەبەرەی نیشتیمان خۆشەویستی و گەیشتنی میلەتەکەی دابووە بە ژیانێکی سەربەرزانە و بە دوور لە سەرکوتی داگیرکەر و نەیاران.
کۆچکردوو لە ناوچەدا کەسایەتێکی خاوەن رێز و جێگای حورمەت بوو بۆ هەموو خەڵکی ناوچە، هیچکات ئەو بگرەو بەردانەی کە هێزی داگیرکەر دژی خەلکی کوردستان بەکاری دەھێنان بۆ بەچۆکداهێنان و ملکەچ کردنی خەڵک بە ویست و داخوازیەکانی رێژیم، ئەوی نەلەرزاندو وەک مرۆڤێکی جێگای رێز و بەهەڵوێست مایەوە.
کاک سەید خدر میرسەیدی کوری کۆچکردوو سەید تەها میرسەیدی ساڵانێکی دوورو درێژە وەک تێکۆشەرێکی حیزبی دێموکڕات لە مەیدانی ڕاستەوخۆی پێشمەمەرگایەتیدا یان وەک ئەندامی حیزبی لە ناوخۆو ھەر وەھا لە دەرەوەی وڵات لە خزمەت حیزب و گەل و نیشتیمانەکەی دایە و چالاکە لەم مەیدانەدا درێژەی تێکۆشان دەدا.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەدەرەوەی وڵات  وێڕای کومیتەی فینلاندی حیزب، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “میرسەیدی” وهاوڕێی بەڕێزمان کاك سەید خدر میر سەیدی سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیتەی فینلاند
May be an image of 1 person

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*