درێژەی دادگای “حەمید نووری”ی جینایەتکار

رۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ٢٠ و ٢١ ی ژانویەی ٢٠٢٢ی زایینی، بەرانبەر بە ٣٠ی بەفرانبار و ١ ی رێبەندانی ١٤٠٠ ی هەتاوی، دادگای “حەمیدی نووری” (عەبباسی) جینایەتکار، لە دادگای ناوەندی ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
لە ڕۆژی پێنجشەممەدا، بەڕێز “روم ئەفشەم” شاهیدی دادگا بوو. “روم” لە کاتی دەسەڵاتی “محەممەد ڕەزاشا”ی پەهلەوەییەوە تێکۆشانی دەست پێ کردبوو. ئەو ئەندامی “اتحادیەی کمونیست‌های ایران” بوو. بە وتەی خۆی لە ساڵی ١٣٥٨ ی هەتاویدا، لەگەڵ چەند لایەنی هێلی ٣، کە بریتی بوون لە : پیکار و رزمندگان”، ناوەندی شووڕاکانی کرێکاریی ڕۆژئاوای تارانیان پێک هێنابوو.
لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٦٠ی هەتاویدا، لە گەڕەکی “فەلاح” دەگیرێ و دوای بردنی بۆ سێ کۆمیتەی نێو شاری تاران، رادەستی بەندی ٢٠٩ ی گرتووخانەی “ئەڤێن” دەدرێ. ماوی ساڵێک لەژێر ئەشکەنجە و لێدانی “سەدەکانی نێوەڕاست” بە وتەی خۆی، دان بە ناوی خۆی دانانێ. ساڵی ١٣٦١ هەر لە مانگی پووشپەڕدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕیکخراوەکەیان کە ئەندامانی رێبەرییشیان لەگەڵ بووە، دەگیرێن و ناوی ڕاستەقینەی “روم” ئاشکرا دەبێ. دەچێتەوە ژێر لێکۆڵینەوە و بە تاوانی کتێب و ڕۆژنامەو بڵاوکراوە خوێندنەوە، یارمەتی ماڵی، کە کوتی: بێکار بووم و ئیمکانی ماڵیم نەبوو،١٢ ساڵی زیندان بۆ دەبڕنەوە.
“روم ئەفشەم” ماوەی ٨ ساڵ لە گرتووخانەکانی “ئەڤین، قزڵحەسار و گەوهەردەشت/؛ بەند دەکرێ. هەتا پاییزی ساڵی ١٣٦٦، لەگەڵ موجاهدین، چەپەکان، بەهاییەکان و فورقانییەکان، تێکەڵاو لە چەند بەنددا بوونە، بەڵام بە پێی بەرنامە لە دوای پاییز، لێک جیا کراونەتەوە و لە مانگەکانی گەڵاوێژ و خەرمانانی١٣٦٧ دا، ئێعدامی بەربەرین و کارەساتبار لە گەوهەردەشت و ئەڤین ڕوویان دا.
ڕۆم، باسی ئاگاداربوونی لە دۆخی خراپی کچان لە زیندان، لە قزڵحەسار و تابووتی زیندانکێشان، کە ٢٤ سەعاتە، بەبێ دەنگی تەواو و زۆر جار بە چاوبەستراوی و پتر بە پاڵەپەستۆ دانیشتن؛ ژیانی کوڵەمەرگی، وەرزیش و ڕاهێنانی بە کۆمەڵی زۆری قورس و گرینگی کچان لە زیندانی گەوهەردەشت، لە حەوشەی بەندەکەیان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ سەختی و دژوارییەکان و لێدانیان لە لایەن زیندانەوانەکانی ژنان و پیاوانی رێژیمەوە، لە لایان، عەبباسی، لەشکریان، ناسریان و چەند پاسداری دیکە کرد.
ڕوم، بۆ لای هەیئەتی مەرگ برابوو، زەختی بەزۆر نوێژیکردنی لێکرابوو. لە لایەن حەمیدی عەبباسی زیندان و نووری ئێستا لە دادگا، زۆر ئازار درابوو. بۆ نوێژی زۆرەملێ دوو ڕۆژ و دانێک بۆ هەر نۆبە نوێژێک، ١٠ قامچی یا کابڵی لە بەرەپێێەکان و لەشی درابوو. دوای ١١٠ قامچی و کابڵ بە ناچاری تەسلیم و بە بێ دەستنوێژ و بە گیانی خوێناوی نوێژی پێکرابوو و ئازاری دەروونی زۆری پێ چێژرابوو. لە دەرەوەی وڵات و لە سوئێد کە نیشتەجێ دەبێ، تووشی چەند جۆر نەخۆشی هاتووە و لەگەڵیان ساڵانێکە دەژی. ئەوڕۆ، درێژترین ماوەی دادگا بوو کە لە کاتژمێر ٩ و ١٠خولەکی بەیانی دەستی پێ کرد و هەتا ٥ و ٤٠ خولەکی ئێوارێ درێژی کێشا.
لە ڕۆژی هەینی ١ی ڕێبەنداندا، شاهیدی دادگا “مهدی اصلانی تبریزی پور” بوو. ئەو لە ئاڵمانەوە هاتبوو. بەشێک لەو دادگایەی نووریی جینایەتکار، بە پێی نووسراوەی کتێبەکانی ئەو، بەتایبەتی کتێبی “کلاغ و گل سرخ” (قەلە ڕەشە و گوڵی سوور)، و بونیادی برومەند، وەک سەرچاوەی ڕەفتاریی زیندانوانان لەگەڵ زیندانییەکان، لەو پەروەندییەدا، لە زۆر لاپەڕە و پەڕاوێزدا، هاتوون و ئاماژەیان پێ کراوە. بەتایبەتی لەقاودانی کەسانی وەک حاجی داودی ڕەحمانی، تەقی عادڵی کە بە ناوی خوازراوی، داود لەشکری، دەناسرا. ناسریان یا شێخ موغیسە (موقیسە)، حاجی مەحموود و حەمیدی عەبباسی ( نووری) کە جێگری دادیار بوو.
ئەسڵانی ٩ ی ڕێبەندانی ١٣٦٣ ی هەتاوی بە هۆی مرۆڤدزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شەقامێکی تاران دەگیرێ. بۆ گرتووخانەی کومیتەی هاوبەشی دەبن کە بەوتەی خۆی: شێوە قەتڵگەیەک بووە. ئازار و شکەنجەی زۆر دەدەرێ. بە تایبەتی بە کابڵلێدان بۆ زانیاریی لێوەرگرتنی هەرچی پتر، زۆر لاوازی دەکەن و جێی خۆی وەک پێش ڵیدانی ناگرێتەوە . بە تاوانی لایەنگری لە فیداییانی ئەکسەرییەت، کە بە “دژی شۆڕش و دژی تەناهیی و ئەمنییەتی وڵات” پێناسەی دەکەن؛ ٦ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕنەوە، جگە لە ساڵێک زیندانی کە لە کۆمیتەی هاوبەش و دوو سێ گرتووخانەی دیکە بووە. لە زیندانی ئەڤین، بەناو دادگاییەکی “کۆمێک” دەکرێ.
ئەسڵانی لە قاودانی باشی سەبارەت بە نووری جینایەتکار ئەنجام دا. بەتایبەتی لە گەوهەردەشت و لەکاتی خوڵقاندی کارەسات و “کوشتارە مەزنەکە، موجاهیدکوژی و چەپکوژی” بە قەولی ئەو و بردنی گیراوەکان بۆ لای هەیئەتی مەرگ و نەقشی، نەییری، کە تەنیا کەسێک لە ئەندامانی هەیئەت بووە کە جلی ئاخوندی لەبەردا بووە و بوونی ئیشراقی، پوور محەممەدی و ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری داسەپاوی ئێستا، لەو کارەساتە دا.
بە قولی ئەسڵانی: کاتی کوشتاری مەزن مانگی مەحەڕڕەم بووە. جلی ڕەش و ماتمینی، دەنگی مارش و پێهەڵاگوتن بە کەربەلا و رووداوەکانی ئاشووڕا، دروست کردنی ڕێگەی لێدان لە زیندانییەکان، لە کولیدووڕەکان هەتا گەیاندیان بە ژوورەکانی بێ پەنجەرە و درکە داخراو کە دواتر ناوی “ژووری گاز”یان لێنرا. هەوای ٤٠ دەرجە گەرما، بە هەڵبژاردنی حەمیدی عەبباسی، ١٠ کەسیان بۆ لای “هەیئەتی مەرگ” بران. یەک یەک بۆ ژووری داداگای چارەنووس یا مەرگ دەبران. سێ کەسی یەکەم بۆ چەپ بران کە جەهانبەشی سەرخۆش، کە هیچکات نەبینراوە، کە تاوانی فیدایی کەمینە (اقلیت) بوو، کەسی یەکەم بوو، کووتیان بۆ چەپ. یانی بۆ حوسێنییەی زیندان. ئەوکات کۆدی چەپیان بۆ دانابوو و شوێنێکی گرینگ و گەورە بۆ ئیعدام و خوێنڕشتنەکان، بوو. !!!؟؟؟
کەسی چوارەم “ئەسلانی”یە. دوای لێپرسینی پێناسە و تاوانی گیران لە ٦ ی خەرماناندا، تەلەیفونی لا دەستی نەییری زەنگی بۆ لێدەرێ. هەڵیدەگرێ و لەگەڵ کەسێک قسە دەکا و هەڵدەستێیە سەرپێ. دەبێ کەسی ئەوبەر بەرپرسیكی پلەبەرز بێ. دوای ماوەیەکی کورت هەیئەت، ژووری دادگای چارەنووس یا مەرگ بەجێ دێڵن. زیندانییەکان لە ژوورە ناخۆشەکان و کالیدۆڕە درێژەکان، بەشێوەی ناڵی ئەسپی و چاوبەستراوی و فەزای مەحەڕڕم، سێ ڕۆژ، ژیانێکی زۆر ناخۆش تێپەڕ دەکەن. دەنگی کابڵ و لێدان بۆ تەسلیمی نوێژی زۆرەملێ، بەردەوامە. بە موڕس پەیام دێ، بەرگری ئیدئۆلۆژی بەرانبەرە بە مەرگ. ڕۆژی ٩ ی خەرمانان بۆ دوویەم جارئەسڵانی دەبنەوە ژووری دادگای چارەنووس یا مەرگ. بەڵام نەجاتی بوو. ئەسڵانی دەڵێ: بۆ بەدبەختی من دەبوو، زیندوو بمێنەوە، هەتا شاهیدێکی گرینگی ئەو کارەساتە و دەنگێکی بەردەوامی دادخوازی و بەرگریی لە زیندانییە سیاسییەکان بم. ئەسڵانی لە ڕەشەممەی ١٣٦٧ دا، لە زیندانی ئەڤین ڕا ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە، لە ساڵۆنە چووکەکانی پێش ژووری دادگادا، حەسەن حاتەمی نوێنەری حدک لە پەراویزی دادگای حەمیدی نووری (عەبباسی) جینایەتکاردا، لەگەڵ بەڕێزان مێهدی ئەسڵانی و حەمیدی نەوزەری، بەشداری زۆربەی دانیشتنەکانی دادگای میکۆنۆس، کە لە ئاڵمانەوەهاتبوون، سەبارەت بە کۆمەڵێک باسی پەیوەندار بەو دادگایە، قسە و راوێژی کرد. دوانێوەڕۆش لەگەڵ نەوزەری یەکێک لە لێکۆلەران و نووسەرانی کتێبی “هێشتا لە برلێن قازی هەیە، تێڕۆڕ و دادگای مێکۆنۆس” گفتوگۆیەکی کورتی، بە زمانی فارسی، ئەنجام دا.
هەروەها، لە ڕۆژی هەینی دا، کە سەرمایەکی تاقەت پڕوکێن و ڕێوەشوێنێکی توندی کڕۆنایی لە ئارا دابوون، ژمارەیەک لە بەرپرسان و ئەندامانی کۆمیتەکانی سوئێد و یەکیەتیی ژنان، بە بەدەستەوە گرتنی ئاڵاکانی کوردستان و سوئێد، وێنەی شەهیدانی حوکم دراوی گەوهەردەشت، کە لە دیزیل ئابادی کرماشان بەداخەوە، ئیعدام کران و دروشمەکان، بە تایبەتی پیرۆزبایی ٢ ی رێبەندان، و زارا، زمان، زیندان، ئەمگناسی و ئەرکی دڕێژەدانی ڕێگەی شەهیدان و نەمران، بەلێنی خۆیان نوێ کردەوە.
هاوکات ژمارەیەک لە چالاکانی بونیادی نەمرانیش بە دوو پۆستتێری زۆر جێی سەرنجی ئێعدامی بە کۆمەڵی فڕۆکەخانەی سنە لە گەلاوێژی ١٣٥٨ دا، و کۆمەڵێک وێنەی شەهیدان و گیانبەختکردووانی بیدادگاکانی “خەڵخاڵی”ی جەللاد، بەشداری کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی بینای دادگای حەمیدی نووری (عەبباسی) جینایەتکار بوون.

 بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان

 حەسەنی حاتەمی
٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٢ ی زایینی، بەرانبەر بە ٢ ی رێبەندانی ١٤٠٠ ی هەتاوی.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*