سەبارەت بە زارا محەممەدی، پەرلەمانتارێکی سوئێد نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کرد

“ئاندێرش ئۆستێربێری” ، ئەندامی پەرلەمانی سوئێد لەسەر لیستی سۆسیال دێموکرات، بۆ پشتگیریکردن لە مامۆستا “زارا محەممەدی” کە لە سەرەتای مانگی ژانویەی زایینییەوە لە گرتووخانەیە و سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی سوئێد کرد.
“ئۆستێربێری وەک بۆخۆی دەڵێ: “کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت ڕێز لە یاساکانی خۆشی ناگرێ، بۆیە مامۆستایەک دەستبەسەر دەکا کە سەرقاڵی وانەگوتنەوە و فێرکردنی زمانی کوردییە کە ئەمەش مافی هەموو منداڵێکە”. مەبەستی “ئۆستێربەری” جیا لە پێشاندانی پشتگیری بۆ مامۆستا “زارا محەممەدی” و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاگادارکردنەوەی حکومەتی سوئێد و وەزیری دەرەوەی سوئێد خاتوو “ئان لیندێ”یە بۆ ئەوەی بە ڕێگای دیپلۆماسییەوە گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئێران و هەوڵ بۆ ئازادکردنی مامۆستا زارا بدرێ.
شایانی باسە “ئاندێش ئۆستێربێری” دۆستی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتە و بەهۆی پەیوەندی چڕیان دەگەل بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی سوئێد بۆ جاری دووهەمە لە دوای تیڕۆری شەهید “مووسا باباخانی” و هەڕەشەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر حیزبی دێموکرات بە فەرمی داوای هەڵوێست لە حکومەتی سوئێد دەکا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*