حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکراتی مەسیحی نۆڕوێژ بەیەکەوە کۆ بوونەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ۱۹ی ژانویەی ۲٠۲۲ی زایینی، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: هاشمی رۆستەمی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب، بەفرین رۆستەمی بەرپرسی پەیوەندییە نۆڕوێژییەکان وسەردار محەممەد پوور بەرپرسی بەشی ئاموزش،، ‎لەسەر داوای پارتی دیمۆکرات مەسیحی نۆروێژ لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان “ئێریک سێلە ” سکرتێری گشتی و “ناسر قادرپوور” ئەندامی رێبەری ئەو حیزبە کۆ بوونەوە و پێشوازی گەرمیان لێ کرا.
لەو دیدارە دۆستانەدا، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە خەباتی رەوای گەلەکەمان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، گفتوگۆ و باسیان لەسەر کرا.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، باس لە ڕەفتارە دژەگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا کە رۆژانە بەبەرچاوی هەموو دنیا وە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و بەسەدان کەس لە چالاکانی مەدەنی کوردستان و ئێران ڕاپێچی زیندانەکان دەکات و بەتۆمەتی جوداییخواز و دژایەتی دەگەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی، ئیعدامیان دەکات و تا ئێستاشی دەگەڵ بێ ئەو وڵاتە مرۆڤدۆست و مافپەروەرانە لە ئاست ئەو هەموو پێشێلکارییە، بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
جێی ئاماژەیە کە بەڕێز “ئێریک” شارەزایی پێویستی لەسەر قەزیەی کورد هەیە و دۆستیێکی نزیکی کوردە، هەر ئەوەش وای کردووە کە لە شوێنی کاری خۆی، ئاڵای کوردستانی هەڵواسیوە.
بۆ  پتەوترکردنی دۆستایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی دێموکرات مەسیحی کۆمەڵیک رێکار دەستنیشان کران و هەر دوو لا پێداگرییان لەسەرهاوکاری پیوەندی زیاتر کرد.
لە کۆتاییدا بە رێز ئێریک سێلە سوپاسی هەیئەتی حیزبی کرد بۆ ئامادەبوونیان لەم دیدارەدا.
حیزبی دێموکرتی کوردستان کۆمیتەی نۆڕوێژ
۱۹/۱/۲٠۲۲

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*