دایکی ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد

رۆژی دووشەممە ١٠ی یانواری ٢٠٢٢ی زایینی، پوور “مریەم کەوانی ” خەڵکی گوندی “نەستان”ی ناوچەی سەردەشت و دایکی هاوڕێی خۆشەویستمان کاک “سلێمان سلێمان پوور” پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی حیزب، بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندی باڵەخچی شاری نەغەدە کۆچی دوایی کردووە.
دایە “مریەم” ئەو مرۆڤە روحسووک، قسەخۆش، سەنگین و دڵ و دەروون پاکە و کوردپەروەرە بوو کە هەمیشە دڵی بۆ ئازادیی کوردستان لێی دەدا و چاوەڕێی لە باوەشگرتنەوە کوڕە پێشمەرگە و دوورەوڵاتەکەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بوو.
ناوەندی راگەیاندنی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای کومیتەی نۆڕوێژی حیزب، پرسە و سەرە خۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە هاوڕێی ئازیزمان کاک “سلێمان سلێمانپوور” و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاریان دەکات خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*