
رۆژی شەممە 17ی بەفرانباری 1400ی هەتاوی، کاک “خالید قادرزادە ئەقدەم” لەدایکبووی ساڵی 1335ی گەڕەکی هەرمەنیانی شاری مهاباد، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کە لەناو کۆڕی ھاوڕێیان و دۆستانیدا بە “خالیدە سوور ” ناسرابوو؛ کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەری شاری مهاباد بوو. دەگەڵ ئەوەیدا ھەمیشە پشتیوانی لێقەوماوان و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان بوو و ئاواتی هەرە مەزنی کورستانێکی سەربەخۆ و ئازاد بوو، هاوکات یارمەتیدەرێکی خۆبەخشی شۆڕش و بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکان و ئەندامانی حیزب لە ناوچەی مهاباد بوو و لە زۆر کاتی هەستیاردا فریایان کەوتووە و جێگەی متمانەی خەڵک و حیزبی دێموکرات بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای کومیتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “قادرزادەئەقدەم” و “کابانی” و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و لەو خەمە گەورەدا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات
Be the first to comment