
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک “عەلی رەسوڵی” ناسراو بە “عەلی پاشا”خەڵکی گوندی هەڵوێی ناوچەی سەردەشت و برای هاوڕێ خاتوو “شلێر رەسووڵی”ی هاوژینی هاوڕێ هاشم رۆستەمی، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، بەهۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک “عەلی” مرۆڤێکی مێهرەبان و کەسایەتییەکی دڵسۆز و ناسراوی ناوچەکە بوو. هەر بۆیە لە دەستدانی ئەم کەسایەتیە خۆشناوە بۆ هەموو خەڵکی ناوچەی دەم چۆمی کەڵوێ (شاروچکەی نەڵاس و دەوروبەر) بووەتە مایەی خەم و پەژارە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەدەرەوەی وڵات وێڕای کومیتەی نۆڕوێژی حیزب، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “رەسووڵی” و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و خۆی بە
شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەدەرەوەی وڵات

Be the first to comment