کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و برای هاوڕێیەکی دڵسۆزی حیزبیمان کۆچی دوایی کرد

رۆژی چوار شەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک “محەممەد قودرەت” برای هاوڕێی خۆشەویستمان کاک “جەعفەری رەسوڵی”، لە تەمەنی 50 ساڵی و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز کۆچی دوایی کردووە.
کاک “محەممەد قودرەت” کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگەی متمانە و نیشتیمانپەروەری ناوچەکانی بۆکان و سەقز بوو. دەگەڵ ئەوەیدا کە خۆی نیشتەجێی شاری تەورێز بوو، بەڵام پەیوەندی چڕوپڕی دەگەڵ خەڵک و چین و توێژە جیاوازەکانی ئەو ناوچانە و هەستی کوردپەروەری و پێشمەرگەدۆستی ئەوەندەی دیکە لای خەڵک خۆشەویستتری کردبوو. هەر ئەوەش بوو کە لە ناو ئاپۆڕای خزم و کەس و دۆست و هەڤاڵانی و جەماوەری کوردپەروەری ئەو ناوچەیەدا، لە خاکی پاکی کوردستان و گۆڕستانی گوندی تورجان بەخاک سپێردرا و بەداخەوە ئاوات و ئارەزووەکانی کە رزگاریی نیشتمان و ئازادیی کوردستان بوو، وەدی نەهات و بە ناکامی سەری نایەوە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێڕای کومیتەی نۆڕوێژی حیزب، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “قودرەت” و “رەسوڵی” و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکات و لەو خەمە گەورەدا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات
May be an image of 1 person, standing and outdoors

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*