
لەسەر بانگهێشتی فەرمی فێدراسیونی کۆمەڵە کوردستانییەکان و لە یادی دامەزرانیدا، رۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەیئەتێکی کومیتەی سوئێدی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئەسعەد یوسفی و لوقمان پورکەند، بەشداری یادی ٤٠ ساڵەی دامەزرانی ئەو رێکخراوەیان کرد و بەم بۆنەوە بە نوێنەرایەتی کومیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزباییان پێشکەشی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کرد و لە لایان بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئەو رێکخراوەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیتەی سوئێد
Be the first to comment