بە بۆنەی یەکەم ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دکتور نەجمەددین کەریم لە واشنگتۆن رێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بۆنەی یەکەم ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی دوکتور نەجمەددین ژکەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک و بەرپرسی ئەنیستیتوی کورد لە واشینگتۆن، لە لایە ئەنیستیتوی کورد و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە واشینگتۆن رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا لە لایان خاتوو “بەیان سامی عەبدولڕەحمان” نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، بەخێرهاتنی میوانەکانی کرا. پاشان سیناتۆر “ڤان هۆلن” نۆێنەری ئەیالەتی مێریلەند، باسێکی تێروتەسەلی لەسەر هاوڕێیەتی خۆی و دکتور “نەجمەددین کەریم” و چۆنیەتی یەکترناسینیان، پێشکەشی بەشداربووان کرد.
دواتر خاتوو “بەیان سامی عەبدولڕەحمان” سەبارەت بە ژیانی سیاسی و لابیی دکتور “نەجمەددین” بۆ ئامادەبووان قسەی کرد. و بەدوای ئەویشدا، بەڕێز “شوان نەجمەددین” باسێکی لەسەر ژیانی تایبەتی و تاکەکەسی دکتور “نەجمەددین” پێشکەش کرد.
دوایین بڕگەی ڕێوڕەسمەکە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو لە پەیوەندی لەگەڵ ژیانی تایبەتی و سیاسی دکتۆر “نەجمەددین” لە ڕوانگەی هاوڕێ و هاوکارە سیاسییەکانی لە کوردستان و ئەمریکا.
لە دوایین بەشی ئەو رێوڕەسمەدا. بەڕێز “یوسف ئیسماعیل” بەرپرسی ئەنیستیتوی کورد لە واشینگتۆن سوپاسی بەشداری ئامادەبووانی کۆڕەکەی کرد.
شایانی باسە دکتور “نەجمەددین کەریم ” کەسایەتییەکی گەورەی سیاسی کورد و خاوەنی مێژوویەکی دوور ودرێژی خەبات و تێکۆشان بو و رەوتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستاندا دەورێکی بەرچاوی هەبوو. و ساڵی پار بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە، لەو رێوڕەسمەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن، هاوڕێ “خەبات ئیبراهیم‌پوور” بەشدار بوو و لە پەرواوێژی ئەو رێوڕەسمەدا، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی کورد و ئەمریکایی
دیدار و چاوپێکەوتنی هەبوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کومیتەی ئەمریکا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*