باوکی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک” محەمەد سەممار”” باوکی هاوڕێ خۆشەویست “مەنسوور سەممار”و خەزووری هاوڕێی ئازیزمان خۆشکە “” شایستە رەحمانی ” بە هۆی چوونە سەری تەمەنەوە لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کردووە.
کاک “محەممەد سەممار” کەسایەتێکی خۆشناوی ناو خەڵک و خاوەن پێگە و کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرییەکی پاک و سادقی ناوچە بۆکان بوو کە خەون و ئاوات و ئارەزووی رزگاری کوردستان و گەیشتن بە ئازادی و لە باوەشگرتنەوەی ئازیزانی دوورەوڵاتی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێرای کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆی لە هاوڕێیان کاک مەنسوور مەنسوور و خوشکە شایستە رەحمانی و سەرجەم ئەندامانی بەرێزی بنەماڵەکەیان دەکات و خۆی بە شەریك و بەشداری خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*