کۆچی دوایی دایکی ئەندام و پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕ و لە مێژینەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری “پیرانشار”

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە، کە ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٣ی نوامبری ٢٠٢١، خاتوو ” ئامینە کاوە ” کچی وەستا سێمان کاوە دایکی هاورێی خۆشەویستمان ” کاک کەریم ڕەسووڵی” پاش ماوەیەك بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی لە نەخۆشخانەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد. خاتوو ئامینە کاوە لە گوندی گاگەشی سەربە مەهاباد لەدایکبووە و لە بنەماڵەێکی نیشتمانپەروەر ژیاوەو بەردەوام هاوکارو پشتیوانی پێشمەرگە بوەوو لە ساتە ناخۆشەکانی خەباتی چەکداریدا ماڵیان شوێنی حەوانەوەو پاراستنی پێشمەرگە بووە.

ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی فینلەند وێڕای دەڕبرینی خەم و پەژارەی بە بۆنەی کۆچی دایە ئامینە،پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی برای بەڕێزمان کاک کەریم ڕەسووڵی و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزی ڕەسووڵی و هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*