پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مانگرتنی “ریچارد رێتکلیف” لە شاری لەندەن

ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی نۆڤامبری ٢٠٢١ هەیئەتێکی کۆمیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستان بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی “ریچارد رێتکلیف” هاوژینی “نازەنین زاغەری” لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا دیدارێکیان پێکهێنا.
بەڕێز “ریچارد رێتکلیف” هاوژینی “نازەنین زاغەری” ماوەی ١٩ رۆژە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا مانی گرتووە و داوا دەکات کە ڕێژیمی ئێران هاوژینەکەی “نازەنین زاغەری” ئازاد بکات و هەروەها حکومەتی بریتانیا بە کەمتەرخەم دەزانێت لە پێوەندی بە کەیسی نازەنین.
نازەنین زاغەری ماوەی ٥ ساڵە بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.
لەو دیدارە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا وێڕای مەحکومکردنی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆی پێشکەش بە “ریچارد رێتکلیف” کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی بریتانیا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*