
کۆچی دوایی برای شەهید و ئەندام و بنەماڵەیەکی شۆرشگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاوایی “”گەزکەسک””ی سەر بە شارستانی پیرانشار.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە ئیمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک “عەلی مەعروفی ” یاری بە وەفای رێبازی شەهیدان و حزب، برای شەهیدی نەمر کاک “عەبدوڵا مەعروفی” و هەروەها برای پێشمەرگە و هاوڕێ دێرینەکانی حیزبمان “کاک محەممەد ئەمین و کاک ئاری مەعروفی” لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا، لە ئاوایی “”گەز کەسک””ی سەر بە شارستانی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ وێڕای دەڕبرینی خەم و پەژارەی بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک عەلی،پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان کاک محەممەد ئەمین و کاک ئاری و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزی مەعروفی و هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات
Be the first to comment