ئێوارە خوانێك لە ماڵی لۆردانی بریتانیا

بەشداری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئێوارێ خوانی ماڵی لۆردان لە بریتانیا
ئێوارێی رۆژی دووشەممە ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ کاتژمێری ٦و نیوی ئێوارە ھەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەر بانگێشێتی فەرمی بەرێز “لۆرد مەک نیکۆڵ” بەشداری ئێوارێ خوانێکی ئابوری کرد.
کۆبونەوەکە بە بەشداری چەندین لایەنی سیاسیی و ئابوری و کەسایەتی دیاری پارڵمان و ماڵی لۆردانی بریتانیا بەڕێوەچوو و ھەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا چەندین باسی گرینگی لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان تاوتۆ کرد.

شایەنی باسە کە بەرێز “لۆرد مەک نیکۆڵ” سپاسی تایبەتی خۆی لەھەمبەر بەشداری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو ئێوارێ خوانە دەڕبری.

حیزبی دێموکراتی کوردستان-کۆمیتەی بریتانیا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*