نەخشەڕێگای بەرجام: ئێران

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بریتانیا، بەڕێز “ڕۆبێرت هالفۆن” ئەندامی پەرلەمان لە حیزبی محافزەکاران لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی بریتانیا تیشکی خستە سەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچە و هەروەها لە وتارەکەیدا هێرشی مووشەکی بۆسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن رێژیمی ئێران وەبیر گوێگران هێنایەوە.

کورتەیەک لە وتارەکەی بەرێزیان:

“لە بەرجامدا نە سەرکوتی کەمینەکانی ناوخۆ وەک کوردەکان و نە چالاکییە شەڕانگێڕییەکان و دەستدرێژیکارانەکانی ئەو دەوڵەتە لە ناوچەدا باس نەکراوە و هەڵسوکەوتی لەم بارەوە لەگەڵ نەکراوە. هیوای واژۆکارانی ڕۆژاوایی ئەوەیە کە ڕێککەوتنە ناوەکییەکە ببێتە هۆی پاشگەز بوونەوە لەم کردەوە خراپ و  نابەجێیانەی ڕێژیمی ئێران وەک ، هێرشێ مووشەکی بۆسەر حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان ، پشتیوانی و ڕینوێنی میلیشیا بەکرێگیراوەکان لە عێراق بە  ڕێوێنی فەرماندە کوژراوەکەی هێزی تێرۆریستی سپای قودس، قاسم سولەیمانی، کە بەشداری  دەسبەسەرداگرتنی کەرکووکی لە ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧، دوابەدوای گشتپرسییە ئاشتییانەکەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بوو.  بێگومان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیریی لە پێوەندی سیاسی  و دیپلۆماسی لەگەڵ سەرجەم دراوسێکانی دەکا، بەڵام نە خەڵکی خۆی و نە وڵاتانی دراوسێ، ناتوانن متمانە بە ڕێژیمی ئێران بکەن”

جێگای ئاماژەیە کە بەدوای پێوەندیگرتنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە پەرلەمانی بریتانیا  سەبارەت بە کارەساتی مووشەکبارانی قەلای دێموکرات، لە ڕێکەوتی ١٠ سێپتامبری ٢٠١٨ لە پێوەندی لەگەل ئەم هێرشە قێزەوناوییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ٢٢ ئەندام پەرلەمانتێر و لۆرد لە پەرلەمانی بریتانیا  بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێك ئەو کردەوەیان محکووم کرد.

 

سەرچاوە:

https://hansard.parliament.uk/commons/2021-10-19/debates/AD9A837D-47FB-4067-8892-043A34CBDAF3/JointComprehensivePlanOfActionIran

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*