پرسە و سەرەخۆشی

 کۆچی دوایی دایکی ئەندام و پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕ و لە مێژینەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری “ورمێ” بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە، کە ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ی هەتاوی، خاتوو ” نازدار حەمیلی ” دایکی هاورێی خۆشەویستمان ” کاک زاگرۆسی زەبیحی ” دانیشتووی گوندی ” مەحمە شەی سەرێ ” سەر بە شارستانی “نەغەدە” لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کڕۆنا لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی شاری “ورمێ” کۆچی دوایی کرد. شایانی باسە خاتوو نازدار ژنێکی کوردپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو کە بە ئاوات بوو بە ئازادی لە زێد و نیشتیمانی خۆی کوڕەکەی وێڕای پێشمەرگەکان ببینێتەوە،بەڵام بە داخەوە بە ناکامی سەری نایەوە. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێرای کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ،  پرسە و سەرە خۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە هاوڕێی بەڕێزمان، کاک ” زاگرۆسی زەبیحی ” و سەرجەم بنەماڵەی نیشتمان پەروەر و شۆرشگێڕیان دەکات و خۆی لە لەم کۆستە گەورەدا بە شەریک و هاوخەم و بەشدار دەزانێ. حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی نۆڕوێژ

ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*