چوارەمین ساڵیادی ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان لە وڵاتی فینلاند بەرێوەچوو

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی لە چوارەمین ساڵیادی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستاندا، رێوڕەسمێکی تایبەت لە لایەن ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، بەڕێوە چوو.

لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی فینلاند، ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، پێکھاتوو لە “شۆڕش ئەمینی” ، “مەلا غەریب ڕەحیمی” بەشدار بوون. ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی رەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان ھەر کام لە نوێنەری حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و رێکخراوە مەدەنییەکان پەیامی خۆیان بەم بۆنەوە پێشکەش کرد. لە پەیامی بەشدارانی ئەم رێوڕەسمەدا، رۆڵی ئەندامانی دێمۆکراتەکان و کوردانی ڕۆژھەڵات لە دەرەوەی وڵات لە سەرخستنی کارناواڵەکانی ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان بەرز نرخێندراو بە بایەخەوە ئاوڕی لێ درایەوە. ھەروەھا باس لە رۆڵی خراپ و دەستێوەردان و سیاسەتی شەڕەنگێزانەی کۆماری ئیسلامی بە سەرپەرستیی تیرۆریست “قاسم سلێمان”ی کراو دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کران.

پەیامی پیرۆزبایی و رێزلێنان لەو یادە پیرۆزە بە ناوی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن کاک “شۆڕش ئەمینی” پێشکەش کرا .

لە بەشی کۆتایی ئەم رێوڕەسمەدا، چەپکە گوڵی رێزو وەفا پێشکەش بە چەند کەس لە بەشداران، وەک بنەماڵە شەھیدو چالاکانی سیاسیی و مەدەنی کرا لە نێویاندا دەستە گوڵی رێز لێنان پێشکەش بە هاوڕێمان کاک “شۆڕش ئەمینی” کرا وەک کەسێکی چالاک و تێکۆشەر. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆمیتەی فینلاند

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*