دیداری ھاوڕێ “سەلاح پورئەسەد “ بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ “گراھام پیریت

ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی کاتژمێر ٩ی بەیانی ھاوڕێ “سەلاح پورئەسەد “ بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ “گراھام پیریت” نوینەری پارڵمانی فیدراڵی ئوسترالیا و سەرۆکی لیژنەی مافی مروڤی پارڵمان کۆ بۆوە. لەو کۆبوونەوەیە دا سەرەتا ھاوڕێ” سەلاح پورئەسەد” سوپاسی “گراھام پیریتی” کرد کە بەردەوام دەنگی زوڵم و سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژی گەلی کوردی لە ئێران دا بە گوێی بەرپرسانی حکومەتی ئوسترالیا گەیاندوە و وڵامی وەرگرتۆتەوە، پاشان ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لە سەر ھەڕەشەکانی ئەو دواییانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بە کردەوەیی کردنی بومباران و تۆپ بارانی حیزبە کوردییەکانی دژبەر لەو دیوی سنووری وڵاتەکەی و ھەروەھا لە دوو حەوتووی ڕابردووش دا زەرەر و زیانێکی زۆری بە خەڵکی گوندنشەکان گەیاندوە و لەو ڕۆژانەش دا دیسان ھەڕشەی توندتری دژی پارت و ھێزە سیاسییەکانی موخالیفی خۆی دەست پێکردوە، بۆیە داوا لە دەوڵەتی ئوسترالیا دەکەین کە بە پێی ئیمکان پێشی کارەساتی مرۆیی بگرێت کە لە ئەگەری ھێرشی نیزامی دا دەکرێتە سەر موخالیفانی سیاسیی و ھەڵسوڕاوانی ھێز و لایەنە تێکۆشەرەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. “گراھام پیریت” وێڕای مەحکووم کردنی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی بەڵینی دا وەک ڕابردوو پەیامە بە دەوڵەتی ئوسترالیا بگەیەنێت و ھەوڵیش بدا پشتیوانی زیاتر بۆ گەلی کورد پەیدا بکا و داوای کرد کە پێویستە زوو بە زوو لە پێشھاتەکانی ناوچەکە زانیاری پێ بدرێت.
بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئوسترالیا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*