سەردانێکی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە

هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەو وڵاتە کرد.

هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، بە سەرپەرستی “هەڵمەت رەحمەت‌پوور” بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێیەتیی “مراد  بەهرامیان” ، “سمایل رەواندووست” ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی٢٠ی سێپتامبر سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەو وڵاتە کرد و لە لایەن هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “د.عەلی دۆڵەمەری” نوێنەری حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە پێشوازییان لێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسییە پێوەندیدارەکان بە پرسی کورد قسەیان لە سەر کرا و هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو مەترسی و هەڕەشانەی کە لە لایەن داگیرکرانی کوردستانەوە لە دژی چارەسەری پرسی کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان دروست کراون.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان و هاوکاریی و هاوئاهەنگی زیاتری نێوان ڕەوەندی کوردی و لایەنە کوردییەکان لە فەرانسە کرایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان

 کۆمیتەی فەرانسە

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*