خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەهەمبەر هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە هاوکاری کۆڕی کوردانی پاریس ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی لە گۆڕەپانی شاتلێی پاریس خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە هەڕەشە یەک لەدوای یەک و بۆردوومانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.

لەم خۆپیشاندانەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئێرانیانی دانیشتووی فەرانسە بە مەبەستی پشتیوانیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و مەحکووم‌کردنی سیاسەتەکانی تاران بەشدار بوون. لەکاتی ئەو گردبوونەوەیەدا چەندین بەیاننامە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

شایانی باسە کە ئەم ئاکسیۆنە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکرد و پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران- فەرانسە

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*