ڕێوڕەسمی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆری شەهیدان دکتۆر سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی لە گۆڕستانی “پێرلاشێز

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١ لە وڵاتی فەڕانسە لە گۆڕستانی “پێرلاشێز” بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یاد و ناو و ئامانجەبەرزەکانی ڕێبەرمان دکتۆر سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی شەهید فەتاح عەبدولی و شەهید هومایون ئەردەڵان کۆببوونەوەیەکی پێک هینا.

ئەم ڕێوڕەسمە کە بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕیوەچوو، بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” دەستی پێکرد و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل  ڕاگەیەندرا، لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە وێڕای بەخێرهێنان و ڕێزگرتن لە بەشداربووان، چەند  وتەیەک بەم  بۆنەیە پێشکەش کرا. دواتر بەشداربووان  بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان و داگیرساندنی مۆمی  ٢٩ ساڵەی ئەم کارەساتە بەرنامەکەیان درێژە پێدا. لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرجەم ئامادەبووان  وێڕای شەرمەزارکردنی تیرۆری دکتۆر سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی و سیاسەتی دوژمنکارانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان، جارێکی تر پەیمانی سۆز و وەفایان لەگەڵ ڕێبەرانی شەهید نوێ کردەوە و بەڵێنیان دا  تا گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە بەرزەکانیان دەست لە خەبات و تێکۆشان بەر نەدەن. ئەم بۆنەیە لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی دەستی پێ کرد و ١٢:٣٠ کۆتایی پێهات.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی فەرانسە

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*